}

کەشناسی بۆ ئەمشەو هۆشداری دەدات

کوردستان 11:27 PM - 2022-01-14

کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات کە ئەمشەو باران بارین لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت .

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە: پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و باران بارین به‌رده‌وام بێت به‌ شێوه‌ی بچڕ بچڕ له‌ ناوه‌راست هه‌رێم نمه‌ باران و هه‌ندێ جاربارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێ جاره جار هه‌ره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ناوچه‌كانی باكور نمه‌ بارانێكی كه‌می ده‌بێت و ناوچه‌كانی ڕوژهه‌ڵات و گه‌رمیان پێشبینی ده‌كرێ له‌ دوای نیوه‌شه‌و باران بارین ده‌ست پێبكات , به‌ڵام ناوچه‌كانی ڕاپه‌ڕین له‌دوای نیوه‌ شه‌و بارانی مام ناوه‌ند و ته‌رزه‌ی ده‌بێت.
رونیشکراوەتەوە: له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كان به‌فر ده‌بارێت هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحیه‌كان وه‌كو(پێنجوێن و سیده‌كان و حاجی ئۆمه‌ران) به‌فرێكی كه‌می لێ ببارێت.
 ته‌م و مژ له‌ ناوچه‌كانی باكور دروست ده‌بێت و مه‌ودای بینین له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌ 
 
 بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم
 هه‌ولێر 13.2 ملم
 پیرمام 18.4 ملم
شه‌مامك 4.4 ملم
 سلێمانی 2.7 ملم
 چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملم
 دهۆك 5.6 ملم
 زاخۆ 1.9 ملم
 بارزان 13.0ملم
 بازیان 9.0 ملم
 ده‌ربه‌ندیخان 1.4 ملم
 دوكان 9.2 ملم
 حاجی ئۆمه‌ران 4.6 ملم
 هه‌ڵه‌بجه‌ 5.4 ملم
 هوڵشۆ 22.0 ملم
 مه‌یدان 0.2 ملم
 سۆران 13.0 ملم
 پێبجوێن 29.2 
ماوه‌ت 22.4 ملم
 قه‌ڵادزێ 34.0 ملم
 سمێلان 4.6 ملم
 مێرگه‌سۆر 8.4 ملم
 چۆمان 3.6 ملم
 كركوك 0.3 ملم

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket