پێش بەفربارین ئۆتۆمبێل ئامادە بکە
کوردستان 09:39 PM - 2022-01-14
بارینی بەفر و سپی بوونی شەقام و شاخ و باخەکان ڕەنگە دیمەنێکی چێژ بەخش بێت و هەمووان حەز بە بینینی ئەو دیمەنانە بکەن بەڵام بۆ شۆفێران ئەرکەکەیان دەبێتە دوو هێندەو بگرە زیاتریش لەکاتی شۆفێریکردن لە کەش و هەوای لەم جۆرەدا، ئەمەش لەبەر ئەوەی بەرپرسیاریەتییەکان و مانۆڕی شۆفێریکردن سەختتر دەبێت و ڕەنگە لە هەندێک بارودۆخدا مەترسیدار بێت. ئێمە لێرەدا چەند ڕێنماییەکتان پێشکەش دەکەین کە ڕەنگە ببێتە هۆی پاراستنی گیانتان لە کاتی شۆفێریکردن لەکاتی بەفرباریندا.
١) ئامادە کردنی ئوتومبیلەکەت بە دڵنیا کردنەوە لە چەند خاڵێکی گرنگ:
* پێویستە ئەنتی فرییز ( شلەی دژە بەستن) بکەیتە ناو دەبەی ڕادێتەری ئوتومبیلەکەت.
* دڵنیاکردنەوە لە سیستەمی برێک لە ئوتومبیلەکەتدا ( سیستەمی ABS بەباشی کار بکات، نەبوونی لیک و لێچوون لە سیستەمی برێکدا)
* تایەی ئوتومبیلەکەت پێویستە چاڵ و خەتەکانی لە ڕێژەی دیاریکراوی یاسایی کەمتر نەبێت و بڕی دروست هەوایان تیادا بێت و نابێت هەوای کەم بێت.
* فڵچەی جامەکان بە باشی کاربکات.
* سیستەمی گەرمی ئوتومبیلەکە و هیتەری نەهێشتنی تەم بە باشی کار بکەن.
* پێویستە پاتری ئوتومبیلەکەت نوێ بێت و هیچ کێشەی نەبێت.
٢) کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کلم/ کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کلم یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.
٣) پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلەکەی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.
٤) ئیشکردنی ڕووناککەرەوە(گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.
٥) پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.
٦) نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.
٧) سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.
٨) بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت ئەگەر ناچار بوویت گەشتێک بۆ دەرەوەی شارەکان ئەنجام بدەیت.
٩) دیاریکردنی خێرایی (تحدید سرعە Cruise control) لەکاتی باران بارین و بەفردا بیکوژێنەرەوە چونکە دیاریکردنی خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئوتومبیلەکەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.
١٠) لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.
سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ژمارە ١٠٠
هاتوچۆ ١٨٨
پۆلیسی فریاکەوتن ١٠٤
فریاگوزاری تەندروستی ١٢٢
بەرگری شارستانی ١١٥
PUKmedia ڕێپێدراوی هاتوچۆ - هێمن سالار
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین
07:47 PM - 2024-04-21
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22