riklam

هاتووچۆی هەولێر: سەلاحی مۆنیکا دەستگیرکرا

کوردستان 08:10 PM - 2022-01-14

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر  لەروونكردنەوەیەكدا دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە هێمای هاتوچۆو ژمارەیەك تاوانی تری ئەنجامدابوو.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندوە:" ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێر،بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆلینەوەی هەولێر كەسێك بەناوی (صلاح مونیكا) كەخاوەنی ئوتومبێلێكی تایبەتە لەجۆری لاندكرۆز  دەستگیركرا،كەهۆكاری دەستگیركردنەكەشی كۆمەلێك تاوان و سەرپێچی بوە".
ئاماژە بەوەشدراوە:"  كەدوێنی بەیانی لەكاتی كۆبونەوەی ئاو لەهەندێك لەشەقامەكانی هەولێر ئەنجامی دابون، كەئەوانیش تێكشكاندنی هێماكانی هاتووچۆ بەئوتومبێلەكەی وە هەروەها شكاندن وشێواندنی شۆستەكان لەهەندێك شوێن كەبەسەركەوتن وشكاندنەكەش تەنها بۆنیشاندانی هێزی ئوتومبێلەكەی بوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" لەهەمان كات دەستكاری تابلۆی ئوتومبێلەكەشی كردوە وەبەشێكی شاردۆتەوە كەئەمەشیان تاوانە ،وەهەروەها دەستكاری ئاكاری ئوتومبێلەكەی كردوە بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار كە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆیەكەئەمەشیان سەرپێچی یاسای هاتووچۆیە،وەبۆهەمو لایەكی ڕون دەكەینەوە كەدەستگیركردنەكەی جگە لەو تاوان وسەرپێچیانە هیچی تری بەدواوە نەبوە.
رونیشكراوەتەوە:" سەبارەت بەهەمو تاوان وسەرپێچیەكانی كەئەنجامدراون بەلگەی ڤیدیۆیی و دۆكیۆمێنت هەیە، كەهەندێكی لەلایەن كەسی خۆیەوە بلاوكراونەتەوە.

 PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket