riklam

پرۆژەی سینەما دژ بە توندوتیژی بەڕێوە دەچێت

کوردستان 06:38 PM - 2022-01-14

ناوەندی غەزەلنووس و سینەما سالمە پڕۆژەیەكی هاوبەش لەژێر ناوی سینەما دژ بەتوندوتیژی بەڕێوە دەبەن.
وابڕیارە هەفتەی یەكەمی پڕۆژەی سینەما دژ بەتوندوتیژی لەشاری سلێمانی بە فیلمی بەردی سەبوری دەست پێبكات، فیلمەكە رۆژی شەممە 15-1-2022 لە سەعات 3ی نیوەڕۆ بۆ 8ی شەو نمایش دەكرێت.
بەپێی راگەیەنراوی تایبەت بە پڕۆژەكە، پرۆژی " سینەما دژ بە توندوتیژی'' پرۆژەیەكی هاوبەشی ناوەندی غەزەلنووس و سینەما سالمە كە بریتیە لە نمایشی گشتی و بێ بەرامبەری ئەو فیلمانەی هەڵگری ئایدیای دژ بە پەڕگیری و دژ بە تووندوتیژی ئایینی و مەزهەبی و دژ بە مافەكانی مرۆڤن و ئایدیای سەرەكی ئەو فیلمانە نیشاندانی ئەو فەزا ترسناكەیە كە هەر جۆرە بیركردنەوەیەكی تاك ڕەهەند و دەمارگیر دەتوانێت چەنێك ژیان لە مانا راستەقینەكانی دابماڵێت و چ وێرانەیەك لە سەر زەوەی بخولقێنێت. هەر بەم هۆیانە و لە سونگەی هەست كردن بە بەرپرسایەتی و هەست كردن بە مەترسییەكانی تەشەنەكردنی ئەم جۆرە لە بیركردنەوە لە فەزای كولتووری و ژیانی ڕۆژانەی ئیمەدا و لە سونگەی باوەربوون بەوەی كە سینەما دەتوانێت ڕۆڵێكی گەورە و بەرچاو دژ بەم شێوە بیركردنەوە،  تێروانین بۆ دونیا بگورێت و جۆرێكی تر لە بیركردنەوە بەرهەم بێنیت كە دواجار لە خزمەتی گەشەی كولتووریدا بێت ئەم دو ناوەندە ئەم پرۆژەیە سەرپێ دەخەن.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket