كه‌ریم كابان ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی هونه‌ری كوردی
کوردستان 05:14 PM - 2022-01-14
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كه‌ریم كابان، ناوی ته‌واوی، عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال مه‌حمود عه‌زیز كابان.
له ساڵی ١٩٢٧ له گه‌ڕه‌كی شێخان له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا خراوه‌ته به‌ر خوێندنی ئاینی.
دوای خوێندنی ئاینی له قوتابخانه‌ی (فه‌یسه‌ڵییه) خوێندویه‌تی.
له دوای ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی بووه به پۆلیس.
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی بۆ ئه‌و كاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له تیپی سروودی قوتابخانه‌كاندا بووه.
له ساڵی ١٩٤١ یه‌كه‌مین گۆرانی له‌و ئێزگه‌یه‌دا وتووه، كه ئینگلیزه‌كان له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانییدا دایانمه‌زراندووه.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كه‌مین گۆرانی خۆی به‌ناوی (له رێی دڵداری) بۆ رادیۆی به‌غدا تۆماركردووه.
له ساڵی 1945 ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له رادیوی به‌غدا.
له رۆژی 1/7/1945 له‌شاری به‌غدا ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه.
له ساڵی 1945 یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوكردۆته‌وه كه له (8) گۆرانی پێكهاتووه.
له سه‌ره‌تای په‌نجاكاندا، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، خاوه‌نی (3) سێ كوڕ و (3) سێ كچ بووه.
له بواری ئاوازداناندا كاری كردووه و ئاوازی بۆ زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی خۆی و چه‌ند گۆرانییه‌كی قادر كابان و عوسمان عه‌لی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر داناوه.
له ساڵی 1963 به‌هۆی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش ساڵ تاكو ساڵی 1969 بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق دوورخراوه‌ته‌وه.
له ساڵی 1974 په‌یوه‌ندی به شۆڕش كردووه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی له رێی رادیۆی (ده‌نگی كوردستان) بڵاوكردۆته‌وه.
كه‌ریم كابانی هونه‌رمه‌ند له دوای نسكۆی شۆڕش جارێكی دیكه بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق دوورخراوه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه له كاره هونه‌رییه‌كانی دابڕاوه.
له دوای راپه‌ڕین و به‌هۆی كۆڕه‌وی گه‌لی كورد، رووی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه و له‌لایه‌ن
هونه‌رمه‌ندان و هاووڵاتیانه‌وه پێشوازی لێكراوه و له ئۆردوگای (سه‌رده‌شت) چه‌ند گۆرانیه‌كی وتوه.
له شاری سنه به‌شداری فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی شاره‌كه‌ی كردووه.
كه‌ریم كابان ، له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا له چه‌ندین ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵدا به‌شداری كردووه.
چه‌ندین جار له پای ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی كردووه خه‌ڵات كراوه.
زیاتر له نیو سه‌ده كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه.
له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن بنكه‌ی روناكبیریی گه‌لاوێژ بۆ به‌رزراگرتنی خه‌باتی هونه‌ری په‌نجا ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئاڵتونی پێبه‌خشراوه.
ئه‌و كاته‌ی له ژیاندا بوو خه‌ڵاتی (بله)ی پێبه‌خشراوه.
له پاركی ئازادی له شاری سلێمانی په‌یكه‌رێكی بۆ دروستكراوه و به‌ده‌ستی خۆی په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه لاداوه.
له‌ژیانی ھونه‌ریشدا ئه‌گه‌رچی به‌رھه‌می زۆری نه‌بووه، به‌ڵام به‌و چه‌ند به‌رھه‌مه‌ی كه ھه‌یه‌تی توانیویه‌تی زۆرترین ھه‌وادار كۆبكاته‌وه.
له رۆژی 14/1/2016 سه‌عات (5:20)ی به‌ره‌به‌یان له ته‌مه‌نی (89) ساڵی له نه‌خۆشخانه‌ی شار له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه.
له دوای كۆچی دوایی كردنی ساڵانه به مه‌راسیمی جیاواز یادی ده‌كرێته‌وه.
چه‌ندین گۆرانیبێژ گۆرانیه‌كانی به‌به‌رده‌وامی ده‌ڵێنه‌وه.
له ساڵی 2019 هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و هاووڵاتیانی كوردستان رێگه‌یان نه‌دا ماڵه‌كه‌ی بڕوخێنرێت و بكرێت به باڵه‌خانه، به‌ڵكو داواكار بوون بكرێت به ناوه‌ندێكی كه‌له‌پوری بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی و كه‌ل و پهلهكانیشی له‌وێدا ههڵبگیرێنو بپارێزرێن.
كه‌ریم كابان، خاوه‌نی زیاتر له (20) بیست گۆرانی تۆماركراوه، له‌وانه: (قه‌ت نه‌ده‌یت ئازاری گیانی، یاران وه‌سیه‌تم، یاران له پرخه‌ی، نازانم چۆن خۆشم ویستی، من دوور و تۆ دوور، فریشته، باوانم، ئه‌ی یار، ته‌مه‌ن، یار جوانه، ئه‌رێ هۆ كاڵێ، خۆزگه‌م به‌پار، سه‌یری خاڵه‌كه‌ی، له‌مابه‌ینی گوڵ و گوڵزار، به‌ری به‌یانه، گوڵاڵه سووره، ئاواتی دووری، ساقی، من و سه‌حه‌ر و له زۆركه‌س وایه).
PUKmedia ئاماده‌كردنی /كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19