}

كه‌سێك به‌ ده‌رزی گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 04:38 PM - 2022-01-14

له‌ كه‌ركوك هاووڵاتییه‌ك به‌ لێدانی ده‌رزی سیفتریاكسۆن گیانیله‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك به‌مه‌به‌ستی لێدانی ده‌رزی رووی كردوه‌ته‌یه‌كێك له‌ ده‌رمانخانه‌كانی شاره‌كه‌ و دوای وه‌رگرتنی ده‌رزیه‌ك له‌ جۆری سیفتریاكسۆن گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناوی ده‌رمانخانه‌كه‌ بدات، وتیشی: ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی داد كراوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و پۆلیس په‌ڕاوی لێكوڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌ .

 شایه‌نی باسه‌ له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردودا، ئه‌مه‌ دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه‌ به‌ لێدانی ئه‌و جۆره‌ ده‌رزیه‌.

PUKmedia ئازاد شكور/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket