ئه‌ڵمانیا.. دادگایی سوریه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد
جیهان 03:53 PM - 2022-01-14
دادگای باڵای شاری كۆبڵنزی ئه‌ڵمانیا له‌دوای زنجیره‌یه‌ك دانیشتن و گوێگرتن له‌ده‌یان خاوه‌ن سكاڵا‌و شایه‌ت، بڕیاری سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ر " ئه‌نوه‌ر روسلان" گه‌وره ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری سوریادا كه كاتی خۆی له‌زیندانه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د-دا هه‌زاران زیندانی ئازار داوه.
له‌سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕینه‌كانی خه‌ڵكی سوریا له ساڵانی 2011 و 2012 له گرتوخانه‌ی "خه‌تیب" له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا58 زیندانی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرابوون، به‌گوێره‌ی دادگا ئه‌ڵمانییه‌كه مردنی 27 كه‌سی به‌به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت به‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره‌دا ساغكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازارای جه‌سته‌یی ده‌روونی هه‌زاران كه‌س ودهتدرێژی سێكیسیش بۆسه‌ر چه‌ند كچ و ژنێك له‌ناو ئه‌و گرتوخانه‌یه‌دا.
ئه‌نوه‌ر روسلان ته‌مه‌نی 58 ساڵه، تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، له‌ساڵی 2016 خۆی گه‌یاندۆته ئه‌ڵمانیاو داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته كردوه، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ناو كه‌مپه‌كان كۆچبهرهسوریهكان ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ناسنه‌وه كه‌كاتی لهگرتوخانهدا ئازاریان به‌ده‌ستی چه‌شتوه‌و چون له‌دادگاكان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردبو، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 2019 ده‌ستگیری كرد‌و داواكاری گشتی تۆمه‌ته‌كان خسته‌پاڵ ، به‌ڵام هه‌رزوو ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی تا ئه‌به‌د حاشای لێبكاو هه‌موو بهڵگهكهنانی به‌سه‌ردا سه‌لمێنرا، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ر له‌و ساڵه‌دا لایه‌ن وێنه‌گرێكی سه‌ربازی پێشووی سوریاوه كه‌ئه‌ویش په‌نابه‌ر بوه له ئه‌ڵمانیا زیاتر له 25 هه‌زار فۆتۆی راده‌ستی داگاكانی ئه‌ڵمانیا كردبو هه‌موو فۆتۆكان له‌وساڵانه‌دا گیرابون كه گرتوخانه‌كان پڕ زیندانی بون ، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره سوریه كه وێنه‌گری ناو زیندان بوه ئه‌وهه‌موو فۆتۆیه‌ی ئهرشیفكردوهو له‌كاتی راكردنیدا له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ئه‌ڵمانیای بردوه‌و بون به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌رو گه‌واهیده‌ری زوڵم وستهمهكانی ئه‌و ئه‌فسه‌رو ده‌یانی تر كه‌له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان داوه.
ئه‌و دادگاییكردنهوه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا دوهمینهو له‌سه‌ر ئاشتی هه‌موو جیهانیش یه‌كه‌مه، به‌وه‌ی یه‌كه‌مین وڵاته سزای جه‌للاده‌كانی رژێمی سوریا ده‌دات ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان بنه خوێنی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوه‌و ئازادیخواز سورهبوهو له‌تاوانی كوشتن و بڕین و ئازاردان تێوه‌گلاون، بۆیه ئه‌و دۆسیه بۆته بابه‌تی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كانی میدیا‌و " ماركۆ بۆشمان" وه‌زیری دادی ئه‌و وڵاته ستایشی بڕیاری داداگای كرد‌و ئه‌و كه‌یسانه‌ی به به‌رپرسیاریه‌تێكی مێژووی وه‌سفكرد له‌به‌رده‌م یاسای وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌هه‌نگاوێكی مه‌زنیان وێناكرد بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تاوانكارانی شه‌ڕو شۆڕه‌كان پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌مان شێوه ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌وروپیش ده‌ستخۆشی له‌و دادگایه كرد.
PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24