}

ئایا منداڵانیش توشی ئۆمیكرۆن ده‌بن؟

کوردستان 03:44 PM - 2022-01-14

شاره‌زایه‌كی بواری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرایده‌كات، منداڵانیش هاوشێوه‌ی كه‌سانی گه‌وره‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌بن .

دكتۆر ئوسامه‌ عانی پسپۆڕی بواری ڤایرۆس به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هاوشێوه‌ی كه‌سانی گه‌وره‌ منداڵانیش، توشی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" ده‌بن و كاریگه‌رییه‌كانیشی له‌سه‌ر منداڵان هاوشێوه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری كۆڤید19 یه‌.

راشیگه‌یاند: رێژه‌ی تووشبون به‌ ئۆمیكرۆن له‌ منداڵاندا هاوشێوه‌ی رێژه‌ی تووشبوونه‌ له‌ كه‌سانی گه‌وره‌دا، داوای له‌ هاووڵاتییانیش كرد پێویسته‌ ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خۆپارێزییه‌كان له‌ جۆره‌كانی كۆرۆنای گۆڕاو.

PUKmedia تایبه‌ت 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket