هه‌ولێر.. كۆمپانیایه‌ك 8 ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هاووڵاتیان ده‌دزرێت
کوردستان 02:01 PM - 2022-01-14
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و كاسبكار به ئامانجی كاركردن له كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر، ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانیان ته‌سلیم به خاوه‌نی كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن، پاشان ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كانیان دزراوه و كۆمپانیاكه ساخته بووه.
یه‌كێك له‌و هاو،ڵاتدیانه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك ریكلامی بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كاركرد، گوایه ئۆتۆمبێلی جۆری لاندگرۆزه‌ری سه‌رووی مۆدێلی 2017 ی به شوفێره‌وه پێویسته بۆ ئیشوكاری كۆمپانیاكه، ئێمه‌ش سه‌ردانی كۆمپانیاكه‌مان كرد.
وتیشی: ئه‌وه‌بوو رۆژی چوارشه‌ممه 12-1-2022، گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ئه‌نجامدا، كه سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی یاسایی بوو، بۆیه متمانه‌مان لادروست بوو، به‌مه‌ش رێكه‌وتین كه ئۆتۆمبێله‌كه‌مان بهشوفێرهوه ده‌ست به‌كاركردن بكات، له‌به‌رامبه‌ر برێك پاره كه بۆ ئه‌مڕۆ زۆر باشبوو.
روونیشیكرده‌وه: به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆمان ده‌ركه‌وت كۆمپانیاكه ساخته‌یه و مه‌به‌ستی دزینی ئۆتۆمبێله‌كان بووه كه ژماره‌یان 8 دانه‌یه.
نه‌وه‌ك كاركردن، ئه‌ویش دوای رۆژێك له گرێبه‌سته‌كه، واتا رۆژی پێنجشه‌ممه13-1-2022، ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌مه‌به‌ستی پشكنین لێمان وه‌رگرت كه‌چی زیاتر له 20 سه‌عاته نه‌یان گه‌ڕانده‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد: دوای ماوه‌یه‌ك له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان، كه‌چی نه‌وه‌ك هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه، خاوه‌ن و كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه خۆیان ونكرد و سه‌رجه‌م و مۆبایله‌كانیشیان داخراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: نرخی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان 500هه‌زار دۆلار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر گه‌وره‌یه به ئێمه ده‌كه‌وێت، هه‌ندێك له‌وانه خانوی فرۆشتووه یان قه‌رزی كردووه تاكو ئۆتۆمبێلێك بكڕێت كاری پێ بكات، كه‌چی به‌و شێوه‌یه لێیان دزرا.
هاوكات ئه‌وان له‌وه‌ش نیگه‌رانبوون كه لایه‌نی په‌یوه‌ندار له ئیداره‌ی هه‌ولێر به بیانوی پشوو و نه‌بوونی ده‌وام، وه‌كو پێویست بههانایهنهوه نه‌چوون و رێوشوێنی به‌په‌له‌یان نه‌گرته‌به‌ر، ئه‌وان ترسیان له‌وه‌ش هه‌یه تا ده‌وامی ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئۆتۆمبیله‌كانیان بگاته ده‌ست بانده گه‌وره‌كانی دزینی ئۆتۆمبێل.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18