كێشمه كێشمه یاساییه‌كان له‌باره‌ی راگرتنی كاری سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران
عیراق 01:44 PM - 2022-01-14
پسپۆڕانی بواری یاسا بۆچوونی جیاوازییان هه‌یه سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵ به راگرتنی كاتی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی داوایان پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌دانیشتنی یه‌كه‌م و ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوورو په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه كران.
پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سوێندخواردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هێنا، پاشان مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن گۆڕدراو خالید ده‌ڕاجی جێگه‌ی گرته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و ده‌مه‌قاڵییه بوو كه‌له‌نێوان ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌درو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی روویاندا‌و واش پێویستی كرد فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆڵی دانیشته‌كه به‌جێبهێڵێت ئه‌وه‌ش وه‌ك ته‌ئكید كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بێلایه‌نی فراكسیۆنه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ماڵی شیعه و نێوه‌ندگیریكردنی.
رێكاره‌كانی دادگای فیدڕاڵ درێژه ناكێشێت
له‌و باره‌یه‌وه، موهه‌نه‌د جه‌نابی پسپۆڕی یاسایی به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌راگرتنی كاتی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌چێته چوارچێوه‌ی پسپۆڕی دادگاكه‌وه‌و (ئه‌مریكی وه‌لائیی)یه تایبه‌ت نییه به‌ناوه‌ڕۆكی داواكه‌وه‌و رێكارێكی كاتین، روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌شی كه هه‌ردوو په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی پێشكه‌شێیان كردبوو، به‌واتای ئه‌وه نییه داواكه‌یان یه‌كلایی كرابێته‌وه یاخود ره‌تكرابێته‌وه.
راشیگه‌یاند: داواكه‌یان ره‌هه‌ندی سیاسی هه‌یه‌و په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان جۆرێك له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵ لێكه‌وته‌ی له‌سه‌ر كۆی رێكاره ده‌ستووری و یاساییه‌كان له‌هه‌موو قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی ده‌ستووریی و دژی هه‌موو ئه‌و پڕۆوپاگه‌ندانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه‌بۆ دانیشتنی یه‌كه‌م هه‌ڵبه‌سترابوون و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان كاتیان له‌به‌رده‌مدا هه‌یه‌و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت پێشهاتی نوێی دیكه بێته‌پێشه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه رێكاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م دانیشتن كاتی زۆری پێناچێت و ره‌نگه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژ ئه‌و پرسه یه‌لاكیی بكرێته‌وه‌و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر رێكار‌و كاته ده‌ستوورییه‌كان بدرێت له‌نێویشیاندا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و پێویستیشه دادگا سه‌رجه‌م ئه‌وانه له‌به‌رچاو بگرێت، به‌حوكمی ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌وه ئه‌و پرسه كاتی زۆری ناوێت و وه‌ك په‌سه‌ندكردن نییه كه پێویستی به‌رێكاره‌كان و ووردبینی و شتی دیكه هه‌یه‌و زیاتر له 3 هه‌فته‌شی نه‌ده‌خایاندو ره‌نگه له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا یه‌كلایی ببێته‌وه.
هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌ران ئه‌نجام نادرێت
تاریق حه‌رب شاره‌زایی یاسایی به PUKmedia ی راگه‌یاند: دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ریكردووه سه‌باره‌ت دانیشتنی یه‌كه‌می خوولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی خۆیه‌تی هیچ دانیشتنێكیش ئه‌نجام نادرێت و تاوه‌كو دادگای فیدڕاڵی بڕیار نه‌دات و ره‌نگیشه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌م دادگای فیدڕاڵی پێویستی به‌كاتی زۆر هه‌بێت.
رێكاره نایاساییه‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 9ی 1ی 2022 یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی گرێدا‌و له‌میانیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرراو محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ سه‌رۆك و هه‌ریه‌ك له حاكم زاملی بۆ جێگری یه‌كه‌م و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بۆ جێگری دووه‌م هه‌ڵبژێران.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه جه‌مال ئه‌سه‌دی شاره‌زای یاسایی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ئه‌و رێوشوێن و رێكارانه‌ی له‌دانیشتنی یه‌كه‌مدا كران نایاسایی بوون و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورن و چه‌ندین پێشێلكاری یاساییان تێدا بوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌مرێكی وه‌لائییان پێشكه‌ش كرد‌و داوایان كرد كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێرراو رابگیرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م داواكارییه‌یان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دادگای دادوه‌ری به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌مره وه‌لائییه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌و داوای راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات تاوه‌كو داواكارییه‌كه به‌ئاراسته‌یه‌كدا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه یان ئه‌وه‌تا سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه یاخود بڕیارێك ده‌رده‌چێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێرراودا بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌سه‌دی پێشبینی ده‌كات نزیكترین بڕیار له‌پێناو هێنانه‌دی یاسادا ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران بكرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتووانه‌شی له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن سوێندی یاساییان خواردووه وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌مێننه‌وه چونكه سوێندخواردنه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست بووه، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات دادگای فیدڕاڵی بۆ دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی به‌لایه‌نی كه‌م پێویستی به‌دوو هه‌فته هه‌یه، پێشده‌چێت دانیشتنه‌كه رۆژی 28ی ئه‌م مانگه كانونی دووه‌م ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها دادگای فیدڕاڵ پێویستی به‌دوو دانیشتن هه‌یه تاوه‌كو بتوانێت كۆتا بڕیاره‌كانی ده‌ربكات.
ئه‌سه‌دی بۆ PUKmedia ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه له‌ئێستادا له‌ڕووی یاساییه‌وه سه‌رجه‌م ماوه ده‌ستوورییه‌كان راگیراون تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مری وه‌لائی له‌و ئه‌مرانه‌یه به عه‌ریزه پێشكه‌ش ده‌كرێت وپه‌یوه‌سته به‌و پرسه به‌په‌لانه‌وه كه‌دێنه‌پێشه‌وه مه‌به‌ست له‌پێشكه‌شكردنیشی راگرتنی بارودۆخێكه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه تاوه‌كو داوایه‌ك یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، وه‌ك چۆن ئێستا ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و دادگای فیدڕاڵ سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌شی راگرتووه كه په‌یوه‌سته به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه، راشیگه‌یاند: چونكه هه‌ر بڕیار‌و رێكارێك له‌سه‌ر بنه‌مای پووچه‌ڵ بدرێت پووچه‌ڵه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایی نه‌بووه
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د سه‌هیود سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی به‌بڕیارێكی دروست و یه‌كجار گرنگ ناوزه‌ند ده‌كات و پرۆسه‌ی سیاسی ده‌خاته‌وه سه‌ر رێگه راسته‌كه‌ی، راشیگه‌یاند كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی متمانه‌ی گه‌وره‌ی به‌دادگای فیدڕاڵیی و دادوه‌ری عیراق هه‌یه.
سه‌هیود به PUKmedia شی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی پێویسته راستكردنه‌وه‌ی ئاراسته هه‌ڵه‌كانه به‌تایبه‌تیش كه دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گومان زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌شی ئه‌نجامدران نایاسایین و ده‌ربازگه‌كانیشی نایاسایین.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه هه‌له بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كارته‌كانیان جارێكی تر رێكبخه‌نه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش وا پێویست ده‌كات ماڵی كورد‌و سوننه‌و شیعه یه‌كگرتوو بێت، هه‌روه‌ها له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در كه هه‌ردووكیان نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی شیعه ده‌كه‌ن.
سه‌هیود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وه هه‌لێكی باشه بۆ یه‌كگرتن له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌درا به‌ئاراسته‌ی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان، راشیگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی پێشتر هه‌لی بۆ هێزه سیاسییه‌كان ره‌خساند تاوه‌كو گرژییه‌كان وه‌لا بنێن و بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و سازدانی دانیشتنی په‌رله‌مان وه‌ك جاره‌كانی پێشوو، به‌ڵام وه‌ك بینیمان ئه‌م دانیشتنه شپرزه‌ییه‌كی زۆر به‌سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندامانه‌وه دیاربوو بۆیه ئه‌نجامه‌كانیشی له‌ئاستی پێویستدا نه‌بوون.
له‌باره‌ی رۆژانی داهاتوو هه‌روه‌ها یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیواخوازه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در كه‌شێكی ئاسووده و هێمنانه فه‌راهه‌م بكه‌ن و تێیدا بگه‌نه رێككه‌وتن، روونیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه باشترین و گونجاوترین بژارده‌یه تاوه‌كو هه‌ردوو لا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تیش ناكۆكییه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی وا گه‌وره نین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28