}

كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وامده‌بێت

کوردستان 12:27 PM - 2022-01-14

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمانی هه‌رێم هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و به‌درێژایی كاته‌كان بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ 14-1-2022، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش رێژه‌ی بارانبارین زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و نمه‌باران ده‌بارێت، خێرایی با له‌و ماوه‌یه‌شدا 5-20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ سه‌عاتێكدا .

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم 

رێژه‌ی باران بارین له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم :

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket