}

توركیا.. حوكمی ھه‌تاھه‌تایی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد دا ده‌سه‌پێنرێت

کوردستان 10:32 AM - 2022-01-14

دادگایه‌كی توركیا به‌ چه‌ند تۆمه‌تێك حوكمی زیندانیكردنی ھه‌تاھه‌تایی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێكی كورددا ده‌سه‌پێنێت و ئه‌و بڕیاره‌ش ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ مانگی 10 ی ساڵی 2014 له‌ دیاربه‌كر كه‌ خۆپیشاندان بۆ كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو دواتر پێكدادانی چه‌كداری ڕوویدا، رۆژنامه‌نووسێكی كورد به‌ناوی "ڕۆژھات دۆغروو" له‌ ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌دا بوو، له‌و كاته‌دا گولـله‌یه‌كی به‌ركه‌وتوو و گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتر كه‌ چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا و له‌ دوای 7 ساڵ خراوه‌ته‌ زیندانه‌وه‌ و حوكمی زیندانی ھه‌تاھه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ڕۆژھات دۆغروو تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵ كه‌ چه‌كی رووبه‌رووی كه‌سێك كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ره‌سمی نییه‌، له‌ ئێستادا بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌ناوخۆی توركیا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌رگریكارانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ توركیا تووشی شۆك كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket