riklam

باشیک.. تەقە لە میحوەری پێشمەرگە دەکرێت

کوردستان 10:12 PM - 2022-01-13

کەمێک پێش ئێستا تەقە لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە کرا لە سنوری باشیک.

شێخ رەعد سورچی ئامر فەوجی لیوای ١٢ ھێزە ھاوبەشەکانی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری باشیک تایبەت بە PUKmedia وتی: کەمێک پێش ئێستا کۆمەلێک تەقە ئاراستەی سەنگەرەکانی لیواکەمان کرا کە لیوای ١٢ پێشمەرگەیە ئەو سنورەش بۆشایی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیە.

وتیشی: ئێمەش ھەر زوو لێیان ھاتینە دەست وەڵامی ئەو تەقانەمان دایەوە ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنورەکە کۆنترۆلی بارودۆخەکەمان کردوە تەقە نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نازانرێت ئەو تەقە کەرانە کێن بەھۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی نێوان ئێمە و حەشدی شەعی کە دەکەوێتە ناوچەی قۆبانی نزیک ناحیەی باشیک لە موسل .

وتیشی:  ئەو تەقانەی ئاراستەی سەنگەرەکان کراو ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە ، ئێمە ئامادەین بۆ ھەر ئەگەرێکی تر لە دەڤەرەکە .

PUKmedia کۆسرەت کەتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket