riklam

پەروەردەی شارباژێڕ.. کەشێکی ئارام و لەبار بۆ خوێندکاران دەرەخسێنرێت

کوردستان 04:50 PM - 2022-01-13

لە کارێکی ناوازه‌و په‌روه‌رده‌یی_دا له‌ په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌کان له‌شێوه‌ی دیاری و خه‌ڵات پێشکه‌شی خوێندکاران کرا و شیر و کێک و پسکیتیان پێدرا تا بە مێشکێکی سافەوە بەشداری تاقیکردنەوە بکەن.

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 13-1-2022  له‌ قوتابخانه‌ی مۆکه‌به‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ له‌تاقیکردنه‌وه‌ی بابه‌تی زانستدا پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌کان به‌شێوازێکی جوان و ناوازه‌و به‌شێوه‌ی دیاری و خه‌ڵات پێشکه‌شی خوێندکاران کرا، به‌جۆرێک هه‌ر خوێندکارێک په‌رداخێک شیری گه‌رمی به‌یانیان و کێک و بسکیتی تایبه‌تی پێشکه‌ش ده‌کرا.

لەو بارەیەوە لەتیف حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بۆ PUKmedia وتی: وەک پیشەی رۆژانەی خۆمان هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەسەردەکەینەوە هەتا هیچ گرفتێک بۆ خوێندکاران نەیەت پیش و ئەمڕۆش لەمیانی سەردانم بۆ قوتابخانه‌ی مۆکه‌به‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ لەلایەن مامۆستایەکەوە بەشێوازێکی جوان پرسیارەکانی تاقیکردنەوە لەشێوازی خەڵات پێچرابونەوەو لەگەڵ شیری گەرم و کێک و پسکیت پێشکەشی خوێندکارەکان کرا.

وتیشی: وەک بەڕێوەبەری پەروەردە لەم سنورە شانازی دەکەم کەلە ناوەندێکی ئاوادا کاردەکەم و چەندین مامۆستا و فەرمانبەری دڵسۆزمان هەیە کە هاوکاری خوێندکارن و هەوڵدەدرێت ئایندەی پەروەردە رون بێت و ئێمە هەموو کات خەبات دەکەین ژینگەیەکی ئارام بۆ خوێندکارانمان برەخسێنین و لەو کەشە تۆقێنەرەی تاقیکردنەوە بێنە دەرەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket