riklam

شوێنەوارێكی مێژوویی لە كرماشان دۆزرایەوە

کوردستان 01:12 PM - 2022-01-10

بەرپرسێكی شوێنەوارناسی كرماشان ڕایگەیاند: شوێنەوارێكی مێژووییان لە تەپەی گەوهەرە لە بێستوون دۆزیوەتەوە كە مێژووییەكەی بۆ سەردەم سلوكی و ئەشكانیان دەگەڕێتەوە.

ڕامین چەهری سرپر لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە لە گوندی تەپە گەوهەرە لە نزیك بێستوونی كرماشان شوێنەوارێكی مێژووییان دۆزیوەتەوە كە مێژووكەی بۆ سەردەمی سلوكی و ئەشكانیان دەگەڕێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە حەوت ساڵ لەوە پێش خۆی ئەو شوێنەی دۆزیوەتە و كاریان لەسەری كردووە تا مێژووەكەیان دۆزیوەتەوە

ڕامین ئاماژەی بەوەشكردووە كە شوێنەوارەكە دیوارێكی بەردینە و لەدەوروبەری دیوارەكە شوشە و ئاسن و قاپ و قاچاغ و هەندێك كەلوپەلی دیكەیان دۆزیوەتەوە.
PUKmedia ئاژانسی ئیسنا  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket