riklam

خانووە كەلەپوورییەكانی ئاكرێ نوێ دەكرێنەوە

شوێنەوار 11:06 AM - 2022-01-10

خانووە كەلەپوورییەكانی ئاكرێ نوێ دەكرێنەوە و بڕی 900 ملیۆن دیناریش بۆ‌ نوێ كردنەوەیان تەرخانكراوە.

لەوباریەوە مازن محەمەد قائیمقامی قەزای ئاكرێ بە PUKmedia ی راگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاریداوە بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ‌ جێبەجێكردنی پڕۆژەی نوێ كردنەوەی خانووە كەلەپوورییەكانی ئاكرێ تەرخانبكات، لەو چوارچێوەیەشدا قۆناغی یەكەمی ئەم پڕۆژەیە رەزامەندی لەسەر دراوە و بەم نزیكانە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی: لەم قۆناغەدا نوێ كردنەوەكە زۆر گرنگە چونكە، رێگری دەكات لە لەناوچوونی ئەو خانووە كەلەپوریانە.

PUKmedia كۆسرەت كەتۆ
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket