riklam

مینحەی287 زیندانی سیاسی خەرج دەکرێت

کوردستان 07:21 PM - 2022-01-09

ئەحمەد مام رەسوڵ بەێوەبەری گشتی لەوزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە PUKmedia ی  ڕاگەیاند؛ ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان  ژمارە (1981) لە رێکەوتی 23-12-2021،  تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (287 ) زیندانیکراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە وەک قۆناغی پێنجەم، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاكکردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە : 
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان به شاهد هەیە به لێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەی تریان هەیه ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن به ڵكو موچەکەی تریان هەڵدبژێرن .

PUKmedia بێستون شارەستێنی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket