riklam

هه‌رێم.. سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 03:06 PM - 2022-01-09

سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندكارانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ئاشكرایده‌كات ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌.

دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند؛ رۆژی 10ی كانوونی دووه‌می 2022 تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندكارانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات و 20ی كانوونی دووه‌م كۆتایی دێت. 

راشیگه‌یاند: له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی 522 هه‌زار خوێندكار به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ و پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش بۆ هۆڵ‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌كراون.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket