هەولێر..مەراسیمی ناساندنی كتێبی بۆ ئەوەی راستییەكان ون نەبن بەڕێوەدەچێت
کوردستان 12:06 PM - 2022-01-08
ئەمڕۆ 8ی 1ی 2022 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ك) كۆڕێكی بۆ سیاسەتمەدارو نوسەرو یاساناسی گەورەی كورد مامۆستا كەمال محیەدین سازكرد.
لەكۆڕەكەدا ژمارەیەكی زۆر لەسیاسەتمەدارو نوسەرو شاعیرو ئەدیب و رۆژنامەنووس و كەسایەتی شاری هەولێر ئامادەیبوون، تێیدا كتێبی (بۆ ئەوەی راستیەكان ون نەبن لەزاری كەمال محیەدین) باسكرا كە لەلایەن رۆژنامەنووس ستار محەمەد ئەمین ئامادەو نوسراوەو كە لەلایەن ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ك) چاپكراوە كە هەشتەمین زنجیرە چاپكراوەی ناوەندەكەیە كە ناوەڕۆكی كتێبەكە بیرەوەری مامۆستا كەمال محیەدینە.
لەكۆڕەكەدا مامۆستا كەمال محیەدین باسی بیرەوەریەیكانی خۆی لەناو سیاسەتكردن لەعیراق و هەرێمی كوردستان كردو وتی: بۆیە ئەو ناونیشانەم بۆ كتێبەكە دانا، چونكە ماوەیەكی دوورە زۆرێك لەبیرەوەرییەكانی خوێندەوارانی كوردستان دەخوێنمەوە بەداخەوە بەشی زۆری ئەو برادەرانەی كە بیروەریەكان دەنووسن خۆیان لەناو كێشەو رووداوەكان نەبوون یا لەرۆژنامەیەك خوێندویانەتەوە یا لەكتێبێك یا لەڕادیۆیەك گوێیان لێبووە هەندێك بیروباوەڕی خۆشیان دەخەنەسەر، بەڵام هیچ شتێكم لەو بیرەوەریە نەنوسیوە ئەگەر خۆم تێیدا بەشدار نەبووبم، لەبەر ئەوە رەنگە لەمێژوودا یا لەناوەكاندا هەندێك كەموكوڕی هەبێت.
دواتر رۆژنامەنووس ستار محەمەد ئەمین ئامادەكاری كتێبەكە باسی لەكتێبەكە كرد كە لەچەند بەشێك پێكهاتووە وەك ئەو مەدرەسەیەی كە لێی پەروەردە بووە لەگەڵ ئاشنایەتی لەگەڵ سەرۆك مام جەلال و هەروەها قۆناغی خوێندنی لەسەرەتایی تا كۆلیژی یاساو رۆڵی مامۆستا كەمال لەجوڵانەوەی خوێندكاران لەبەغداو رۆڵی لەبڵاوكردنەوەی رۆژنامەی خەبات لەناو خوێندكارانی زانكۆی بەغداو قۆناغی پەیوەندیكردنی بە پارتی دیموكراتی كوردستان و باس لەجیابوونەوەی باڵای مەكتەبی سیاسی لەپارتی و زۆر بابەتی تر.
دواتر كتێبەكە بەسەر ئامادەبوانی كۆڕەكە دابەشكرا ، پاشان لەلایەن چەند میوانێكەوە بەگفتوگۆ بەشداری لەكۆڕەكە كرا.
PUKmedia رەوەست نەوزاد- هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پلهبهرزكردنهوهی مووچهخۆرانی ههرێم رهزامهندی بهغدای دهوێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19