riklam

وێنه‌.. شوێنه‌واری حه‌وش كوڕوو له‌خانه‌قین

کوردستان 09:58 AM - 2022-01-07

پاشماوه‌ی شوێنه‌واری (حه‌وش كوڕوو) له‌خانه‌قین مێژووی بۆ سه‌رده‌می سـاسـانیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (خه‌سره‌و په‌روێز 590-628ز) 

كۆشكی حه‌وش كوڕوو مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر پشتگوێخراوه‌و تائێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ نه‌كراوه‌،  ئه‌م كۆشكه‌ هه‌مووی له‌خڕه‌به‌ردو قسڵ دروست كراوه‌ كه‌ به‌رده‌كان هه‌مووی هی ناوچه‌كه‌یه‌.
حه‌وش كوڕوو كه‌وتووه‌ته‌ ناحیه‌ی قۆره‌توو، قه‌زای خانه‌قین، ئیداره‌ی گه‌رمیان. 

ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئیداره‌ی گه‌رمیان شوێنه‌واره‌كانی زۆر بێنازن وورده‌ وورده‌ له‌ناو ده‌چن كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی شوێنه‌واری هه‌یه‌ ئه‌و سنوره‌ . 

جێی ئاماژه‌یه‌، نزیكه‌ی 500 شوێنه‌واری جۆراوجۆر هه‌یه‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌ به‌شیكی زۆریان مه‌ترسی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره‌ خۆشبه‌ختانه‌ به‌شێكیان ناسراون و ڕۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كرێت. 

PUKmedia فۆتۆ .. شۆرش وه‌هبی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket