داوای رێکكەوتنێكی درێژخایەن لەگەڵ عیراق دەكرێت
عیراق 04:11 PM - 2022-01-06
بەهۆی دووبارەبونەوەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداو دروستبوونی دڵەڕاوكێ لەكاتی گۆڕینی هەر كابینەیەكی حكومەت و پەسەندكرنی بودجەی ساڵانە، داوادەكرێت هەرێمی كوردستان لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق، رێكەوتێكی درێژخایەن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ئەنجامبدات، بەجۆرێك لە چوارساڵی تەمەنی كابینەكە كەمترنەبێت.
هاوكات داوای جیاكردنەوەی ململانێ سیاسیەكان لە کەرتی ئابووری و بودجە و موچەی هاوڵاتیان دەكەن.
رابحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لێپسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ زۆر پێویستە كۆتایی بەوكێشانە بهێندرێت كە ماوەی چەند ساڵێكە لە نێوان هەرێم و بەغدا بە هەڵواسراوەیی ماوەتەوە، بەتایبەتی ئەوە پەیوەندی بە پرسی نەوت و بودجە و پرسی پێشمەرگەو جێبەجێكردن ماددەی 140ەوە هەیە.
وتیشی: پێویستە لەگەڵ گفتوگۆی ئەمجارەی لایەنە كوردستیەكان لەگەڵ لایەنی عیراقی، رێكەوتنێكی پتەو تۆكمە ئەنجامبدرێت، رێكەوتنەكەش بۆ یەك ساڵ نەبێت، بەڵكو لەگەڵ تەمەنی حكومەتی داهاتووی فیدراڵ بێت كە چوارساڵە.
پێشیوابوو: چارەسەركردنی كێشە سیاسی و داراییەكان زۆر پێویستە لەم كاتانە، چونكە ئەمڕۆ خەڵكی كوردستان پێویستیان بە دڵنیایی هەیە، تاكو بتوانن پلان و بەرنامەی خۆیان بۆ ژیانی داهاتوویان دابنێت و چیتر ترسی بڕینی موچەو نەهاتنی بودجەیان نەبێت.
لەلایەن خۆشیەوە محەمەد عەبدولكەریم مامۆستای زانکۆو ئابوریناس بۆ PUKmedia وتی: رێكەوتنی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر سەقاگیری بازاڕو جموجولە بازرگانیەكان، بۆیە لە كاتی ئێستا كەرتی ئابووری چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتو رێكەوتنی لایەنەسیاسیەکان دەكات، بۆ ئەوەی بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.
پێشیوابوو: ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كورستانەوە هەیە جگە لە کاریگەری پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵ، تەنانەت رێكەوتن و نزیكبونەوەی لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بە تایبەتی یەكێتیو پارتی كاریگەری لە سەربازاڕ هەیەو خەڵك زیاتر دڵنیادەبیتەوە، تاكو سەرمایەكانی خۆی لە بازاڕ بەگڕ بخات، لەو كاتانەش جموجولی بازرگانی و دەرفەتی كار زیاتر و فراوانتر دەبێت.
ئەوەشی خستەروو: بۆئەوەی ئەو كێشانەی رابردوو دووبارە نەبێتەوە، پێویستە كێشە ساسیەكان و ململانێكان لە سەر پۆستەكان تێكەڵ بە موچە و بودجەی خەڵكی كوردستان نەكرێت، چونكە لە هەموو وڵاتێك كێشەی سیاسی هەیە، بەڵام كەمتر دەكرێتە كارتی فشار لەسەر بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، كە دواجارحكومەت خۆ ئینجا هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31