}

ژنێك له‌ماوه‌ت دوكانێك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ 03:30 PM - 2022-01-05

له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا ژنێكی ده‌ست ره‌نگین كه‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ خۆی به‌دروستكردنی شیرینی و كاری هه‌ویره‌وه‌ سه‌رقاڵكردوه‌، بۆ به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانی‌، یه‌كه‌مین دوكانی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كانی له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرده‌وه‌.

له‌نیا خه‌لیل خاوه‌نی دوكانه‌ خۆماڵییه‌كه‌ی‌ ماوه‌ت بۆ PUKmedia وتی: دوكانه‌كه‌م كرده‌وه‌و تێیدا به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نی و شیرینییه‌كانم نمایشكرده‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی هاندانی ژنان و كچان بۆ له‌سه‌رپێوه‌ستانی خۆیان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كارگێڕی ناوچه‌كه‌وه‌ له‌ رێوره‌سمێكدا دوكانه‌كه‌ی‌ له‌نیا له‌قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌، كه‌ یه‌كه‌مین دوكانه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان و كاری شیرینی ده‌ستی له‌ قه‌زاكه‌دا.

له‌نیا ده‌ڵێت، له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها خۆم له‌دوكانه‌كه‌دا كارده‌كه‌م و به‌رنامه‌م هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشوه‌چونی كاره‌كه‌م، چه‌ند كچێكی تربش هاوبه‌شی پێ بكه‌م.

PUKmedia په‌ره‌ستو عه‌لی‌/ شارباژێڕ
  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket