یه‌كێتی چه‌قی یه‌ك ده‌نگی كورد ده‌باته كه‌ركوك
کوردستان 12:19 PM - 2022-01-04
رۆژی 3-1-2022 ، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌كه‌ركوك به سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك خوێندنه‌وه‌ی زۆری بۆ كرا‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌كه‌ركوك و باسكردن له‌یه‌ك ده‌نگی كورد له به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌رده‌خات له‌باره‌ی ئه‌و پرسه گرنگانه‌وه، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له كه‌ركوك په‌یامێكه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ناوچه دابرێنراوه‌كان به تایبه‌ت بۆ كه‌ركوكییه‌كان كه یه‌كێتی خۆی به‌خاوه‌نی ڕ‌استه‌قینه‌ی شاری كه‌ركوك ده‌زانێت.
وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا دۆخی یه‌كێتی و كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم تاوتوێكران و ته‌ئكید له خزمه‌تكردنی ئه‌و ناوچانه كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها،له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له یه‌كڕ‌یزی كورد به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی كرایه‌وه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقیشه‌وه كۆبوونه‌وه، ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدكرده‌وه كه ئه‌و پۆسته له عیراقداپشكی كورده‌و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتییه‌و هه‌ر بۆ یه‌كێتیش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئا‌ڤێستا شێخ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی مه‌كته‌بی سیاسی له كه‌ركوك بۆ PUKmedia وتی: یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه گرنگییه‌كی زۆری به ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌تایبه‌ت به كه‌ركوك داوه‌و له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا یه‌كێتی درێعی نه‌ركدوه له‌خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره‌و ده‌ووروبه‌ری.
وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه په‌یامێك بوو بۆ لایه‌نه‌كان به‌گشتی كه كه‌ركوك چه‌قی یه‌ك ده‌نگی كورد ده‌بێت هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی زیاتر به‌دانیشتوانی شاره‌كه بكه‌ین له رێگه‌ی یه‌ك ده‌نگیمانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌ری سایتی PUKmedia له به‌رنامه‌ی گه‌رماو گه‌رمدا له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وتی: ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كه‌ركوك ، ئاماژه‌یه بۆ ناوكرۆكی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شاره‌و په‌یامێكیش بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه موزایه‌ده‌یان به كه‌ركوكه‌وه ده‌كرد، به‌ڵام یه‌كێتی جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه كه كه‌ركوك قودسی كوردستانه‌و یه‌كێتی هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابێت.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقیشه‌وه كه مافی یه‌كێتییه وتی: له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا پێشتر رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار كراوه‌و یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته پارتی و له‌به‌رامبه‌ریشدا پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ یه‌كێتی بووه، بۆیه یه‌كێتی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه مادام رۆژێك له‌رۆژان سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته نابێت و به ئیستحقاقی خۆی ده‌زانێت.
كاروان ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌عیراق بۆ كورده‌و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتییه، چونكه له‌ناوخۆی عیراق و هه‌رێم له‌نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌وه پێشتر یه‌كلابووه‌ته‌وه‌و هه‌ر موزایه‌ده‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بكرێت له‌زیاده‌یه‌و هیچ گرنگییه‌كی نیه.
PUKmedia ئا / دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31