شه‌قامه گشتیه‌كانی هه‌ولێر پڕبوون له‌فرۆشیاری گه‌ڕۆك
کوردستان 10:32 PM - 2022-01-02
قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بێكار كردووه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجانی شاری هه‌ولێر بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان روویان له‌كاری فرۆشتنی كاڵا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌عه‌ره‌بانه یا ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر ده‌كه‌ن كه هه‌رچی شه‌قامی سه‌ره‌كی شار یا ئه‌و رێگا گشتیانه‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه هه‌ن سه‌ر شۆسته‌و لێواریان پڕبوون له‌فرۆشیاری گه‌ڕۆك به‌تایبه‌تی شه‌قامه‌كانی رێگای هه‌ولێر – كۆیه ، هه‌ولێر – كه‌ركوك ، هه‌ولێر – شه‌قڵاوه ، هه‌ولێر – بنه‌سڵاوه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی ناوشار وه‌كو 40 مه‌تری و 60 مه‌تری و 100 مه‌تری كه به‌هۆیه‌وه زۆربه‌یان بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كانیان پێدابین ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌لایه‌كی تر ئاسته‌نگێكی زۆری بۆ هاتووچۆی ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه‌ی به‌و رێگایانه‌دا تێپه‌ڕده‌بن دروستكردووه زۆرجار تیمی شاره‌وانی هه‌ولێریش دێن ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌گرن.
محه‌مه‌د عوسمان یه‌كێك بوو له‌فرۆشیاره‌كانی سه‌ر شه‌قامی هه‌ولێر – كۆیه كه جۆره‌ها میوه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بۆ فرۆشتن له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی بچووك دانابوو ئه‌و بۆ كوردستانی نوێ قسه‌ی كرد‌و وتی : ماوه‌ی پێنج ساڵه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌م زۆرجار لیژنه‌ی پۆلیس و شاره‌وانی 4 ی هه‌ولێر دێن و ده‌ڵێن شته‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دامه‌نێن و رێگا مه‌گرن و پاكی شوێنه‌كه بپارێزن ، ئه‌و ده‌یوت : راسته ئه‌و كاره‌ی من ده‌یكه‌م به‌هۆیه‌وه رێگای گشتی ئه‌و شوێنه قه‌ره‌باڵخی بۆ دروست ده‌كه‌م ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بێت من بێكار ده‌مێنمه‌وه.
به وته‌ی محه‌مه‌دی فرۆشیاری میوه له‌گه‌ڵ گۆڕینی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێرو هاتنه سه‌ر كاری پارێزگارێكی نوێ ، تیمه‌كانی شاره‌وانی و پۆلیس دێنه‌لامان و داوای چۆڵكردنی شوێنه‌كانمان لێده‌كه‌ن.
سه‌ڕه‌رای دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌و فرۆشیاره گه‌ڕۆكانه ، كه‌چی خه‌ڵكێكی زۆریش به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل له‌و فرۆشیارانه ئۆتۆمبێڵه‌كانیان له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قام ده‌وه‌ستێنن به‌هۆیه‌وه هێنده‌ی تر قه‌ڕه‌باڵخی دروست ده‌كه‌ن ، به‌وته‌ی ئه‌و فرۆشیاره زۆرجار به‌و كه‌سانه وتراوه ئۆتۆمبێڵ به‌و شێوه‌یه مه‌وه‌ستێنن ، چونكه جه‌نجاڵی دروست ده‌بێت ، به‌ڵام كه‌سیان به‌قسه‌یان ناكه‌ن.
زۆر كات خه‌ڵكی به‌هۆی گرانی نرخی دوكانه‌كان و هه‌رزانی نرخ له‌لای ئه‌و فرۆشیارانه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ئۆتۆمبێڵ ، روو له‌كڕینی خوارده‌مه‌نی وه‌كو سه‌وزه‌و میوه له‌و فرۆشیاره گه‌ڕۆكانه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌وته‌ی هاووڵاتی هاوژین حه‌مید كه یه‌كێكه له‌كڕیارانی ئه‌و شه‌قامانه‌یه له‌هه‌ولێر ، ئه‌و فرۆشیاره گه‌ڕۆكانه‌ش خه‌ڵكی ئیستغلال ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ئێستا به‌نرخی گران شتومه‌كه‌كانیان ده‌فرۆشن، له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د عوسمانی فرۆشیار ده‌ڵێت: راسته نرخه‌كه‌مان تۆزێك گرانه ، به‌ڵام له‌نرخی دوكانه‌كان هه‌رزانتره.
ره‌وا عه‌لی – یش كه گه‌نجێكی شاری هه‌ولێره‌و رۆژانه بۆ چوونه سه‌ركاره‌كه‌ی به‌ڕێگای هه‌ولێر – بنه‌سڵاوه به‌ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی هاتووچۆ ده‌كات و ده‌یوت : هه‌موو كه‌سێك مافی كاركردنی هه‌یه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و فرۆشیارانه‌ی سه‌ر شه‌قامی گشتی هه‌ولێر - بنه‌سڵاوه ، قه‌ره‌باڵخیه‌كی زۆر دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه من سه‌دان شوفێری تر رۆژانه تووشی بێزاری و دواكه‌وتن بۆ چوونه ماڵه‌وه ده‌بین ، بۆیه داوا ده‌كه‌م شاره‌وانی و پارێزگای هه‌ولێر شوێنێكی گونجاو بۆ ئه‌و فرۆشیارانه دابین بكه‌ن.
فرۆشیارێكی تری سه‌ر شه‌قامی هه‌ولێر – كۆیه كه به‌هۆی ترسی له‌تیمه‌كانی شاره‌وانی هه‌ولێر ناوی خۆی ئاشكرانه‌كرد ده‌یوت : من 10 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌م كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ژاریم ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه‌م ده‌كرد دوكانی خۆم هه‌بێت ، به‌ڵام ناتوانم ئه‌و هه‌موو كرێ و پاره‌ی ئاو و كاره‌باو باج بده‌م ، بۆیه دوكان دانانێم له‌سه‌ر شۆسته‌و شه‌قامه‌كان شت ده‌فرۆشم.
له‌كاتی هاتنی تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێرو شاره‌وانی 4 ده‌ستبه‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و قه‌پان و كه‌لوپه‌ل و كاڵای ئه‌و فرۆشیارانه ده‌گیرێت به‌وته‌ی ئه‌و فرۆشیاره رۆژێكیان تیمی شاره‌وانی هاتن دوو سندوق هه‌ناریان لێ برد.
ئه‌و فرۆشیاره ده‌یوت: ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامی كۆیه - هه‌ولێر ئه‌ناناس و پرته‌قاڵ و شیلك و خورما ده‌فرۆشم زۆرجار خه‌ڵكی به‌ئێمه‌یان وتووه ئێوه عه‌ره‌بانچین و كرێ ناده‌ن ، بۆچی شته‌كانتان نرخیان گرانه ، به‌ڵام ئێمه یه‌ك كیلۆ خورما له‌عه‌لوه‌ی هه‌ولێر به 1100 دینار ده‌كڕین و به 1500 دینار ده‌یفرۆشینه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش قازانجه‌كه‌مانه.
به وته‌ی ئه‌و فرۆشیاره بێ دوكانه‌ی هه‌ولێر هۆكاری دروستبوونی قه‌ره‌باڵخی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ زۆری فرۆشیاره‌كانی عه‌ره‌بانه‌و ئۆتۆمبێڵ و نزیكیان له‌یه‌كتری ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه به‌لایه‌وه ئاساییه مانگانه 30 هه‌زار دینار بدات ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا شاره‌وانی هه‌ولێر جێگایه‌كی ره‌سمیان بۆ دابین بكات و جێگیربن و ئیتر هه‌موو رۆژ ده‌رنه‌كرێن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش ده‌كرد كه خێزانداره‌و خاوه‌نی سێ منداڵه‌و ده‌یگوت : رۆژانه له‌و كاره‌م ته‌نیا 10 – 12 هه‌زار دینارم ده‌ستده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ش به‌شی هیچ پێداویستیه‌كم ناكات و مووچه‌شم نیه ، به‌قسه‌ی خۆی لیژنه‌ی شاره‌وانی كه دێته لایان له‌كه‌سانی باش پێكهاتوون و به‌یاسا دێن و پێیان ده‌ڵێن عه‌ره‌بانه‌كه‌تان لابه‌رن ، چونكه شه‌قامه‌كه‌تان گرتووه.
سه‌باره‌ت به‌پرسی ئه‌و دیارده فراوانه‌ی ناوشاری هه‌ولێر ، په‌یامنێری PUKmedia سه‌ردانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی 4 ی هه‌ولێری كرد كه تیمه‌كانیان به‌رپرسی رێكخستنی چه‌ند شه‌قامێكی گشتی شاری هه‌ولێرن و هه‌ڵده‌ستن به‌لابردنی ئه‌و عه‌ربانانه له‌سه‌ر رێگاكان ، به‌ڵام لێپرسراوی ئه‌و به‌شه رایانگه‌یاند، هیچ قسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندن ناكات ، چونكه قسه‌كردن له‌سه‌ریاتن ده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان هه‌وڵی ئه‌وه‌شیدا قسه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی 4 بكات ، به‌ڵام ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه له‌وباره‌یه‌وه قسه بكات و وتی حه‌ز له‌قسه‌كردن له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ناكه‌م ، بۆیه نه‌زانرا پلانی جێگره‌وه یا چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده فراوانه له‌و شاره له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانی هه‌ولێر چیه كه خه‌ریكه به‌بێ پلان و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك شۆسته‌ی هه‌موو شاره‌كه پڕده‌بێت له‌فرۆشیاری گه‌ڕۆك.
PUKmedia ئا/ ره‌وه‌ست نه‌وزاد.. هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31