riklam

هەنگەوانێك بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانی رێگایەكی نوێ بەكاردەهێنێت

هەمەڕەنگ 11:28 AM - 2022-01-02

هەنگەوانێك بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانی رێگایەكی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوین بەكاردەهێنێت و دەشڵێت، بەرهەمێكی جیاوازم هەیە.

لەوبارەیەوە ساڵح محەمەد كە هەنگەوانێكی گەرمیانییە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەرێگای چاندنی جۆرە گوڵێكی تایبەتەوە خۆراكی هەنگەكانم دابیندەكەم، تاوەكو بەوهۆیەوە بەرهەمی هەنگوینەكەیان زیاتربێت.

 وتیشی: لەسەر روبەری چوار دۆنم زەوی چەندین جۆر گوڵی تایبەتیم بۆ خۆراكی هەنگەكانم روواندووە، لەوانە (ساڤینا، لاڤندەر، رەیحانە) دەشڵێت، بەرهەمێكی جیاوازم هەیە و ئەگەر وەزارەتی كشتوكاڵ و حكومەت هاوكاریم بكەن دەتوانم پڕۆژەكەم فراوانتر بكەم.

جێی ئاماژەیە بەشێكی زۆر لە هەنگەوانەكانی سنووری گەرمیان خۆراكی هەنگەكانیان لە درەختی نەبەكە بە دەستدەهێنن، كە یەكێكە لە درەختە بە ناوبانگەكانی ناوچەكە و مێژووی ئاشنابوونی خەڵكی بەو درەختە بۆ 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket