سه‌رۆكی ده‌زگای مین: دوو ملیۆن مین له‌ژێر خاك ماوه
کوردستان 08:50 AM - 2021-12-28
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی جیهان كه ژماره‌یه‌كی زۆر مینی تێدا له‌خاكه‌كه‌یدا چێنراوه‌و پاشماوه‌یه‌كی زۆری ته‌قه‌مه‌نیشی به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی چه‌ندین جه‌نگی خوێناوی له‌خاكه‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر گیانی هاوڵاتیانی كه تائێستاش به‌هه‌زاران قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه ، له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 گه‌لی كورد چه‌ندین رێكخراوی بیانی بۆ ده‌رهێنان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به‌ملیۆنه‌ها مینیان له‌ژێر خاك ده‌رهێناوه ، له‌ساڵی 2004 یشدا ده‌زگای گشتی كاروباری مین له‌هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه كه ده‌زگایه‌كی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌وڵێكی زۆری بۆ پاككردنه‌وه‌ی خاكی كوردستان له‌مین داوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر مین و ته‌قه‌مه‌نیشی پوچه‌ڵكردۆته‌وه ، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی مین له‌و هه‌رێمه ماوه.
سه‌باره‌ت بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌خاكی هه‌رێم ، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جه‌بار مسته‌فا ره‌سوڵ سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له‌هه‌رێمی كوردستان سازكرد ئه‌و رایگه‌یاند : مێژووی چاندنی مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی له‌خاكی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ته یه‌ك لهدوایهكه داگیركه‌ره‌كانی عیراق بووه ، هۆكاری دووه‌م به‌رپابوونی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عیراق – ئێران و هۆكاری سێیه‌میش بۆ شه‌ڕی داعش بوو زۆرترین مینیش له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشووی به‌عس له‌عیراق دانراوه زۆرترین ژماره‌ی جۆری مین له‌جۆری مینی دژه تاكه‌كه‌سیه كه نزیكه‌ی 90% مینه‌كانی هه‌رێم پێكدێنێت ئه‌ویتریش نزیكه‌ی 10% ی مینی جۆری دژه تانكه.
به‌پێی داتاكانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین، له‌ڕابردوودا 776 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه زه‌وی هه‌رێم بهمین چێنرابوو هه‌روه‌ك پاشماوه‌ی جه‌نگیشی تێدابوو ، به‌ڵام له‌دوای راپه‌رین به‌هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه بیانیه‌كان و كۆمپانیاكانی بواری مین ، توانراوه ئه‌و رێژه‌یه كه‌مبكرێته‌وه كه تاساڵی رابردوو 260 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاكی بهمین و ته‌قه‌مه‌نی چێنراو ماوه‌ته‌وه واتا 516 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه زه‌ویش پاككراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی داتاكانی ئه‌و ده‌زگایه ، له‌عیراقدا به‌كۆی گشتی 20 ملیۆن مین چێنراوه كه 7 ملیۆنیان له‌ژێر خاكی هه‌رێمی كوردستان چێنراوه‌و 65% یان ده‌رهێنراون یا پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 5 ملیۆنیان ده‌رهێنراوه‌و 2 ملیۆن مین ماوه‌ته‌وه ، بۆ ده‌ستكه‌وتنی نه‌خشه‌ی مینه چێنراوه‌كانی سوپای عیارق ، سه‌رۆكی ده‌زگای مینی هه‌رێم ده‌ڵێت : دوای روخانی رژێمی به‌عس هیچ نه‌خشه‌یه‌كی مین نه‌كه‌وته به‌رده‌ست ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستیشمان بكه‌وێت ، ئه‌وا ته‌نیا هی عیراقه ، به‌ڵام نه‌خشه‌ی مینی ئێرانمان چۆن ده‌ستكه‌وێت كه ئێمه داوامان له‌حكومه‌تی عیراق كردووه ، به‌ڵام ئه‌وانیش لایان نیه .
ژماره‌ی قوربانیانی مین له‌هه‌رێم زۆرن ، به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ساڵی 1991 ه‌وه تا ئه‌مساڵ 13 هه‌زارو 500 هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ستداوه یا بریندار بوون جگه له‌و ژماره‌یه‌ش 38 كارمه‌ندی ده‌زگای گشتی مینی هه‌رێم و رێكخراوه بیانیه‌كان به‌هۆی پێداتهقینی مین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 78 ترشیان به‌هۆیه‌وه كه‌مئه‌ندام بوون.
سه‌باره‌ت به‌ڕێكخراوه بیانیه‌كانی تایبه‌ت بهمین له‌هه‌رێم ، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی مین وتی : به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و دارایی جیهانی رێژه‌ی مۆڵه‌تپێدان له‌لایه‌ن ئێمه بۆ رێكخراوه‌كان كه‌مبۆته‌وه‌و ئه‌وانیش له‌ئێستادا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كارده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش و عیراقیش كارده‌كه‌ن وه‌كو رێكخراوه‌كانیMAG و FSD و UN MAS و I MAP كه پێشتر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێمه كاریان ده‌كرد.
جه‌بار مسته‌فا باسی له‌وه‌شكرد كه چه‌ند ئاسته‌نگێك بۆ كاركردنی ده‌زگاكه‌یان بۆ كاری له‌ناوبردنی مین هه‌یه كه بریتین له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه رووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێم بۆته‌وه ، وتیشی : یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانمان نه‌بوونی ئۆتۆمبێڵه بۆ تیمه‌كانی سه‌ر كێڵگه بهمین چێنراوه‌كان كه پێشتر بۆ كاره‌كانمان ئۆتۆمبێڵمان به‌كرێ ده‌گرت ، به‌ڵام له 2019 ه‌وه گرێبه‌ستی ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه تازه نه‌كرایه‌وه كه بریتی بوون له 194 ئۆتۆمبێڵ كه به‌هۆیه‌وه 2 ساڵه كاری پاككردنه‌وه‌ی مین نه‌كراوه ، دوای دانیشتنی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا 38 ئۆتۆمبێڵمان بۆ بكڕن كه ئێمه داوای 124 ئۆتۆمبێڵمان كردبوو ، سه‌ڕه‌رای ئه‌و توانا كه‌مه‌ی لهئالیات له‌به‌رده‌ستمانه ، توانیومانه له‌سنووری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی و گه‌رمیان هه‌ندێك لهتیمهكانمان له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن ، به‌ڵام كاره‌كانمان 80% كه‌مبۆته‌وه هه‌رچه‌نده كێشه‌ی كه‌می كارمه‌ندی مینیمان نیه كه زۆر باش و كاران له‌و بواره‌دا هه‌مووشیان كوردن كه زیاتر له 500 كه‌س ده‌بن.
ده‌زگای گشتی مینی هه‌رێم چه‌ندین جۆر تیمیان بۆ كاره‌كانیان هه‌یه كه بریتین تیمی مین ههڵدهگڕهوی به‌ده‌ست كه 38 تیمن له‌گه‌ڵ چه‌ند تیمێكی میكانیكی و چه‌ند تیمێكی EOD كه مینه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه له‌گه‌ڵ تیمی QA كه دوای پاككردنه‌وه‌ی زه‌ویه بهمین چێنراوه‌كه ، دڵنیایی جۆری ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن زه‌ویه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی مینی نه‌ماوه دواتر ده‌درێته‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ك به‌دوو شێوه مین له‌خاك ده‌رده‌هێنن وه‌كو ده‌رهێنانی مین به‌ده‌ست له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تیمه‌كانیان هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی میكانیكی كه ئۆتۆمبێڵی شۆڤڵی له‌بێژنگدانی خاكیان هه‌یه به‌ئامێری هه‌ڵكه‌ندن خۆڵ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یخاته ناو بێژنگهكهو خۆڵه‌كه له‌بێژنگ ده‌دات و مینه‌كه له‌ناو ده‌می شۆڤڵهكه ده‌دۆزرێته‌وه كه ئه‌و ئامێره‌ش له‌هه‌رێم دروستكراوه ، به‌وته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای مینی هه‌رێم رێكخراوێكی وه‌ك MAG تیمی سه‌گی بۆ دۆزینه‌وه‌ی مین هه‌یه ، به‌ڵام ده‌زگاكه‌ی هه‌رێم نیانه كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ بڕێكی زۆر خه‌رجی بۆ ئه‌م كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رچه‌نده كه‌سانی شاره‌زاشیان له‌و بواره هه‌یه.
به وته‌ی جه‌بار مسته‌فا زیاتر له 3 هه‌زار كێڵگه‌ی مین رێژكراو ته‌قه‌مه‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه كه 60% یان له‌سنووری پارێزگای سلێمانیه كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی زۆرترین شه‌ڕگه‌ی جه‌نگی ئێران – عیراق له‌و پارێزگایه له‌ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاره‌كانی ئه‌و كادیر‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌ده‌زگای گشتی مینی هه‌رێم و رێكخراوه بیانیه‌كان كه له‌ناو كێڵگه‌ی مین كاری ده‌رهێنانی مین له‌ژێر خاك ده‌كه‌ن به‌مه‌ترسی ترین كار داده‌نرێت ، كه‌چی به‌وته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگاكه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان به‌هۆی پێداتهقینی مین پێیاندا بریندار بن یا گیان له‌ده‌ست بده‌ن ، ئه‌وا هیچ ماف و ئیمتیازاتێك بۆ خۆیان یا دوای كۆچكردنی بۆ خێزانه‌كانیان دابین ناكرێت هه‌رچه‌نده ده‌زگاكه‌ی مینیش سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان كه نزیكه‌ی 80% یان به‌گرێبه‌ست دامه‌زراون كه ژماره‌كه‌شیان ئه‌وه‌نده زۆر نین كار له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت بكات ، ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه بۆ ئه‌و كێشه‌یه هاتووین پڕۆژه یاسایه‌كمان پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بیانگرێته‌وه هه‌م له‌كاتی به‌ركه‌وتنی مین به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ر ئه‌ژماربكرێن كه پێشتریش پڕۆژه‌كه دراوه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كراوه كه كارمه‌نده‌كانی مین هه‌ڵگره‌وه هه‌موو خاكی هه‌رێم له‌مین پاك ده‌كه‌نه‌وه ، كه‌چی یه‌ك مه‌تر زه‌ویان پێ‌نادرێت و ئه‌گه‌ر مینیشی پێدا بته‌قێته‌وه ، ئه‌وا سه‌ری مانگه‌كه مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت.
جه‌بار مسته‌فا باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و مینانه‌ی كه له‌ژێر خاكی هه‌رێم ده‌رده‌هێنرێن هه‌موویان كۆده‌كه‌ینه‌وه به‌تیمی تایبه‌تی خۆمان هه‌موویان له‌ناوده‌به‌ین و دهیانتهقێنین كه چاڵی تایبه‌ت به‌و كاره‌مان هه‌یه ، به‌ڵام ناتوانین ئه‌و مینانه دوباره بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كاری جه‌نگی به‌كاربهێنین ، ئه‌و ده‌یوت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش داوامان لێ بكات پێیان ناده‌ین ، چونكه رێككه‌وتن نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه رێكه‌وتنی (ئۆتاوا) یه‌و عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه تێیدا ئه‌ندامین و پابه‌ندین و ئیمزامان كردووه كه نابێت مینی دژه كه‌سی نهبچێنین و نه عه‌مباری بكه‌ین و نه به‌كاربێنینه‌وه ، به‌ڵكو ده‌بێ له‌ناوی به‌رین كه ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه 10 ساڵی بۆ عیراق و هه‌رێم داناوه كه له‌ساڵی 2007 تا 2018 یه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌مینی دژه كه‌سی پاكبكرێته‌وه ، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی سیاسی و سه‌ربازی و قه‌یرانی دارایی ، عیراق و هه‌رێم نه‌یانتوانی ئه‌و پابه‌ندیه جێبه‌جێ بكه‌ین ، بۆیه داوایان كرد ئه‌و ماوه‌یان بۆ درێژبكرێته‌وه كه 10 ساڵی تر درێژكرایه‌وه‌و ده‌بێت تاساڵی 2028 خاكی عیراق و هه‌رێم له‌مین پاك بكرێنه‌وه كه 60% پاككردنه‌وه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی عیراقی و 60% یشی ده‌كه‌وێته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم و 40% ی تر له‌ڕێگای رێكخراوه‌كان و ده‌وڵه‌ته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان خاكهكان له‌مین پاك ده‌كرێنه‌وه كه عیراقیش له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس و له‌ساڵی 2007 و له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لال كه سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو بووه ئه‌ندامی رێككه‌وتنی (ئۆتاوا).
تائێستا 37 جۆر له‌مینی تاكه‌كه‌سی له‌هه‌رێم چێنراوه كه زۆربه‌یان له‌جۆری VS50 ئیتاڵی و VS69 یه كه به (ڤاڵمارا) ناسراوه جگه له‌وه‌ش مینی جۆری ئه‌مریكی و PAM 3 و NO4 و چینی و روسی و عیراقی و ئێرانی هه‌یه ، جگه له‌وه‌ش له‌جه‌نگی داعش تیمی ده‌زگای مینی هه‌رێم ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمبی چێنراوی ئه‌و گروپه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پوچه‌ڵكرده‌وه كه 4 كارمه‌ندی شه‌هیدیشیان له‌و پێناوه له‌ناوچه‌ی زومماردا.
ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه مین له‌ژێر خاكی هه‌رێم دانراوه ، به‌ڵام هێشتا ئه‌و مینانه به‌هۆی كۆن بوونیان لهكارنهكهوتوون و ده‌ته‌قنه‌وه ، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگای مینی هه‌رێم ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانی نوێ ئاشكراكرد كه مین هه‌یه ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه‌و به‌وته‌ی ئه‌و مین هه‌رگیز ئێكسپایه‌ر نابێت ، چونكه چوارده‌وری ده‌ره‌وه‌ی مینه‌كه بهپلاستیك داپۆشراوه كه به‌رگری له‌ماده تهقهمهنیهكهو كه‌پسوله‌كه‌ی ده‌كات.
به وته‌ی جه‌بار مسته‌فا له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2021 ده‌زگای گشتی مین له‌هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی لێك تێگه‌شتنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ITF ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سلۆڤینیا ئیمزاكرد دواتر وه‌فدێكی ده‌زگاكه‌مان بانگهێشتی ئه‌و وڵاته كرا بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و پڕۆژه‌ی خۆمانیان پێبده‌ین و به‌دواداچوونیش بۆ ئه‌و یاداشتنامه‌یه بكه‌ین ، ئه‌وه‌بوو له‌مانگی 11 ی ئه‌مساڵ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌مان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی رێكخراوی ITF كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی خاكی هه‌رێم له‌مین و پاڵپشتی قوربانیان و هه‌ڵمه‌تی هوشیاری له‌مه‌ترسیه‌كانی مین كه كاره‌كانیان بریتیه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌و رێكخراوه له‌ساڵی 2022 كه بڕی تێچوونی ئه‌و كاره‌شیان 1 ملیۆن دۆلاره كه تیمی ئه‌و وڵاته خۆیان له‌بواری مین دێنه هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31