riklam

کچە شایەک دەرماڵەکەی رەتدەکاتەوە

جیهان 03:49 PM - 2021-12-26

کچێکی شانشینی هۆڵەندا دوای ئەوەی دەگاتە تەمەنی 18 ساڵی رەتیدەگاتەوە دەرماڵە بە بڕی 1.6 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.

ئامالیا كچی شانشینی هۆڵەندا تازە بەكەلۆریای تەواوكردووە، چاوەڕێی چوونە زانکۆیە، ئەو كچە شایە لە ژێر پرەنسیپەكانی ژیان لە وڵاتەكەیدا كە مرۆڤ تیایدا وەك یەك و سادەیە، لەماوەی خوێندنی لە قۆناغەكانی سەرەتایی و ئامادەیی وەك هەر یەكێك لە خوێندكارەكانی تر بە پایسكل چۆتە دەوام.

لە ئێستاشدا بڕیاریداوە ئەو دەرماڵەیە رەتبكاتەوە كە بەپێی دەستور هەر هاوڵاتیەک دەگاتە تەمەنی 18 ساڵی و بڕەكەی 1,6 ملیۆن یۆریە پێیدەدرێت.

ئەو كچە دەڵێت من هیچم نەكردوە بۆ وڵاتەكەم تا شایانی ئەوەبم ئەو پارەیە وەربگرم.

PUKmedia سەرچاوە: BBC

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket