riklam

PUKmedia پیرۆزبایی لە هاوكارە كریستیانەكانی دەكات

کوردستان 12:40 PM - 2021-12-26

بێ جیاوازی كلتور، ئاین، نەتەوە،  ستافی  PUKmedia پیرۆزبایی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە هاوڕێ كریستیانەكانی دەكات.

سایتی  PUKmedia بەهۆی ئەوەی چەندین بەشی لەخۆگرتووە،  ستافەكەشی فرە كلتور و فرە نەتەوەن، كارۆلینا مازور ئەلیكساندەر كە ماوەی حەوت ساڵە لە بەشی روسی سایتەكە كاردەكات، خەڵكی ئۆكرانیایە و لە ساڵی 2012 ەوە دانیشتووی كوردستانە و خاوەنی منداڵێكە، ئەو دەڵێت، لەكاركردن لە PUKmedia و لەگەڵ ستافەكەی خۆشحاڵم.

هاوكات جولیا زیمرمان ماوەی سێ مانگە هاتووەتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هاتنیشی لە بەشی ئینگلیزی سایتی PUKmedia دەستبەكار بووە، جولیا خەڵكی ئەڵمانیایە و لەگەڵ هاوسەرەكەی لە سلێمانی دەژین.

ئەوان دەڵێن: زۆر خۆشحاڵین كە لەشوێنی كارەكەمان هیچ جیاوازییەكی ئاینی و كۆمەڵایەتی ناكرێت و ئەمڕۆ لەكاتی هاتنمان بۆ سەركار لەلایەن هاوكارەكانمانەوە بە گوڵ و دیاری پیرۆزبایی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحمان لێكرا.

سایتی PUKmedia لە ساڵی 2003 ەوە وەك زمانحاڵی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دامەزراوە و بە زمانەكانی كوردی (سۆرانی-كرمانجی)، عەرەبی، ئینگلیزی، روسی هەواڵ بڵاودەكاتەوە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket