riklam

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ماتۆڕسكیل ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 03:43 PM - 2021-12-25

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌ بۆ شۆفێرانی ماتۆڕسكیل .

ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی رۆشتن به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌قام له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ شۆفێرانی ماتۆڕسكیله‌وه‌ به‌دیده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی هاتووچۆیه‌ و مه‌ترسی دروست بوونی رووداوه‌كانی هاتووچۆ زیاد ده‌كات. 

‎هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسكیل ده‌كات كه‌ خۆیان له‌م جۆره‌ سه‌رپێچییه‌ به‌ دوور بگرن، هه‌ر شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل ئه‌م سه‌رپێچییه‌ ئه‌نجام بدات له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و ره‌وانه‌ی گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن ده‌كرێت. 

‎هه‌روه‌ها داواكارین له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان له‌ئه‌گه‌ری هه‌بوونی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ (۱۸۸) ی كۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناردنی مه‌فره‌زه‌ و لێپێچینه‌وه‌ له‌ شۆفێرانی سه‌رپێچیكار.

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket