رۆڵی شانۆ له‌بونیادنانی كه‌سایه‌تی منداڵدا
پەروەردە 05:19 PM - 2021-12-22
- شانۆ به‌هه‌مان شێوه‌ی خێزان و فێرگه ڕۆڵی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆشنبیر كردن و بنیاتنانی كه‌سایه‌تی منداڵ و دروستبوونی متمانه لای منداڵ، ژیانی واقیعی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته‌ڕوو، واته نێوه‌ندگیرییه‌وه له‌نێوان منداڵ و كۆمه‌ڵگادا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ شانۆكار ئارام قادر مه‌مه‌ندو چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌كرد.
پ/ڕۆڵی شانۆ له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا چییه؟
وه‌ڵام/ شانۆ هونه‌ری نواندنه، یاخود هونه‌رێكی جه‌ماوه‌رییه، شانۆی منداڵیش لقێكه له‌لقه‌كانی هونه‌ر و شانۆ و به یه‌كێك له وانه گرنگ و كاریگه‌ره‌كانی باخچه‌ی ساوایان و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی منداڵان ناوه‌زه‌د ده‌كرێت، چونكه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵداو له ڕێگه‌ی شانۆوه منداڵ تواناكانی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات و توانای نواندن و لاسایی و جووڵه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
شانۆ به‌شێكی گرنگه له ئه‌ده‌بی منداڵان و شانۆی منداڵان یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی ڕۆشنبیریی منداڵان و هۆكارێكی گرنگیشه له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵان و گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تییان، چونكه منداڵ له ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ نواندندا هه‌یه و زۆر جار ئه‌وه‌ی له ئه‌ندێشه و خه‌یاڵیدایه، به نواندن ده‌ریده‌بڕێت و بنچینه‌ی درامای منداڵان یاری و گه‌مه‌یه؛ كه ئه‌مه‌یش شانۆگه‌رییه‌كی خه‌یاڵئامێزه.
پ/ چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ داده‌نێت؟
وه‌ڵام/ شانۆی منداڵان، په‌یامێكه، خۆشی و شادییه‌كی زۆر و چێژی هونه‌ری و جوانناسی به منداڵان ده‌به‌خشێت. هۆكارێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌كردن و فراوانكردن و زاخاودانی بیر هۆش و ئه‌ندێشه و هه‌ست و سۆز و توانای ده‌ربین و گوزارشتكردنی منداڵان.. بۆ گه‌شه‌كردنی به‌هـره و ئاره‌زووه‌كانی منداڵان. بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگی زمانیان.. هۆكارێكه بۆ رۆشنبیری كردنیان. هۆكارێكی زۆر گرنگیشه له هۆكاره‌كانی فێركردن و په‌ره‌وه‌رده‌ی نوێی منداڵان.. له گه‌شه‌كردنی دروستی كه‌سایه‌تیان.
شانۆی منداڵان هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌لێ گـرێ و گرفت و فشاره ده‌روونییه‌كانی منداڵان، وه‌ك (شه‌رم، گۆشه‌گیری، زمانگرتن، ترس، رارایی، په‌شێوی دۆشدابردن، دڵته‌نگی، خه‌مۆكی، گرژ و مۆنی، ..) بنچینه‌ی درامای منداڵانیش یارییه.. په‌روه‌رده‌كاری به ناوبانگ (جـان جـاك رۆسـۆ) فێركردنی منداڵان له رێی یاری و نواندنه‌وه، به باشترین شێوازی فێركـردن ده‌زانێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه شانۆی منداڵان رێبازێكه بۆ فێركردنی منداڵان.
پ/ سوود و گرنگی چییه له‌سه‌ر ئاستی هۆشیاری منداڵ؟
وه‌ڵام / نووسه‌ری دیاری ئه‌مریكی "مارك توین" (Mark Twain) ده‌ڵێت: "من له‌و بڕوایه‌دام شانۆی منداڵان گه‌وره‌ترین داهێنانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. هه‌روه‌ك زانراوه نواندن ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، هه‌ر له بچووكییه‌وه تاكوو پیربوون، چ وه‌ك هونه‌رمه‌ند، یاخود بینه‌ر."
منداڵ له توانایدا هه‌یه، له هونه‌ر بگات و بیانناسێت؛ هه‌روه‌ها له توانایدا هه‌یه به ڕێگه‌ی نواندن، پێداویستییه‌كانی بیر و جه‌سته‌ی خۆی دابین بكات. بۆیه گرنگیی نواندن له‌وه‌دایه كه یارمه‌تیی منداڵ ده‌دات بۆ تێگه‌شتن له ژیان و باری كۆمه‌ڵایه‌تیان؛ هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا و هه‌ستكردن به بڕوابه‌خۆبوون، ئه‌مه سه‌رباری پڕكردنه‌وه‌ی كاتی به‌تاڵ و حه‌سانه‌وه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌ی منداڵان.
شانۆ بۆ منداڵان زۆر گرنگتر و به‌نرختره له فیلم و سینه‌ما. فیلمه‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆن له‌وانه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ به‌سوود بن و، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌لاوه بنرێت زۆر گرنگ نییه و كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ نییه. به‌ڵام شانۆ وا نییه، چونكه شانۆ یه‌كێك له شێوازه‌كانی ڕاهێنانه و ڕۆڵێكی گرنگی له په‌روه‌رده و ڕاهێنانی منداڵدا هه‌یه؛ بۆ نموونه كاتێك كه منداڵان سه‌رقاڵی یاریكردنن، چه‌شنێك نمایش ده‌گێڕن و له‌و ماوه‌یه‌دا ڕۆڵی گه‌وره پرۆڤه ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌یش ده‌توانین بڵێین ناتوانرێت شانۆ له ژیانی منداڵ جیا بكرێته‌وه.
بۆیه ده‌كرێت بڵێین دیارترین سوود و گرنگی و ئامانجه‌كانی شانۆی منداڵان بریتین له:
1.له ڕێگه‌ی شانۆی منداڵانه‌وه، منداڵ هه‌ست و بیری خۆی ده‌ربڕێت.
2.ڕه‌خساندنی هه‌ل له بواری هه‌ره‌وه‌زی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه‌یش یارمه‌تی ده‌دات بۆ تێگه‌شتن له خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی. به‌مه‌یش ڕۆحی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی و سازانیان گه‌شه ده‌كات.
3.نمایشی شانۆیی ده‌توانرێت وه‌ك شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی به‌كار بهێنرێت.
4.نمایشی شانۆیی، هێزی به‌رهه‌مداری له منداڵدا پێش ده‌خات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خودی منداڵان له ڕۆڵه‌كانی خۆیاندا ئازادییان هه‌بێت.
5.ئه‌نجامدانی شانۆ له لایه‌ن منداڵه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به هێز و توانایی بكات و متمانه‌به‌خۆبوونی لا دروست ببێت.
6.شانۆ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تیی نێوان منداڵان به‌هێز بێت و هه‌میشه‌یی بێت و هاوكاریی هه‌ره‌وه‌زییان تیادا دروست ببێت.
7.توانای ده‌ربڕین و گوزارشتكردنی منداڵ له ڕێگه‌ی شانۆوه گه‌شه ده‌كات.
8.خۆشی و شادییه‌كی زۆر به منداڵ ده‌به‌خشێت.
9.فه‌رهه‌نگی وشه‌ی زمانه‌وانییان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ڕه‌نگینتر ده‌بێت.
10.بیر و هۆش و ئه‌ندێشه و تێگه‌یشتن و هه‌ست و سۆزیان فراوانتر ده‌بێت.
11.زیاتر بڕوایان به توانای خۆیان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌شداری له نواندنه‌كاندا ده‌كه‌ن.
12.منداڵان له‌سه‌ر بوێری و ئازایه‌تی ڕاده‌هێنێت.
13.حه‌زی خۆده‌رخستن و ده‌ربڕین و توانا و چالاكییه‌كان زیاتر ده‌بێت.
14.گه‌لێك داب و نه‌ریتی په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های به‌رزی ڕه‌وشتی له ڕێگه‌ی شانۆوه فێر ده‌بن.
PUKmedia ئا/ چنار عه‌زیز
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24