قه‌باره‌ی بازرگانی له 2021 بەرێژەی 15% زیادی كردووه
کوردستان 02:44 PM - 2021-12-22
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم : ئه‌مساڵ 4874 مۆڵـه‌تی بازرگانیكردن دراوه به‌كۆمپانیاكان
ئاڵوگۆڕ‌ی بازرگانی له‌گرنگترین بنه‌ماكانی ئابووری هه‌ر ولاَتێكه ، گرنگیدان به‌و كه‌رته به‌ماناى پێشخستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی وه‌كو پیشه‌سازی و كشتوكاڵی خۆماڵى و هه‌نارده‌كردنیه‌تی بۆ ولاَتانی تر‌و هێنانى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شه كه ولاَت ناتوانێت به‌رهه‌می بهێنێت كه ئه‌و جموجۆڵه‌ش له‌كۆتاییدا گه‌شه‌كردنی ئابوورى لێ ده‌كه‌وێت ، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاوی له‌و بواره‌دا به‌خۆوه بینیوه ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین گرفت رووبه‌ڕ‌ووی ئه‌و كه‌رته بۆته‌وه كه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردنه له‌وانه گرفتی ناوخۆ هه‌روه‌ها گرفتی ده‌ره‌كی كارى بازرگانی هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆرى كۆمپانیاش كارى بازرگانی له‌هه‌رێم ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
نه‌وزاد كامل به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌یه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند : به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا بازرگانیانه‌ی كه دێنه‌لامان به‌ڕ‌ه‌سمی دامه‌زراون له‌هه‌رێم و نوسراوی باوه‌ڕ‌پێكراویان هه‌یه‌و پاكانه‌ی باج ده‌هێنن و داواى مۆڵه‌تی بازرگانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كالاَو شتی خزمه‌تگوزاری له‌ولاَتانی تر بهێنن .
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ تا 15/12/2021 به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی بازرگانی هه‌رێم 4874 مۆڵه‌تی بازرگانی به‌كۆمپانیا بازرگانیه‌كان داوه كه 3304 یان بۆ هێنانى كالاَ له‌ده‌روازه‌ى سنووری ئیبراهیم خه‌لیل بووه واتا له‌ولاَتی توركیاوه ، هه‌روه‌ك 4455 مۆڵه‌تیان بۆ هێنانى كالاَ له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران داوه ، 341 مۆڵه‌تیشیان له‌ده‌روازه‌ى سنوورى باشماخ دراوه به‌كۆمپانیا بازرگانیه‌كان و 361 مۆڵه‌تیش بۆ هێنانى كالاَ له‌ده‌روازه‌ی په‌روێزخان واتا سنووری ئێران دراوه به‌كۆمپانیا بازرگانیه‌كان ، 294 مۆڵه‌تی بازرگان‌یش له‌فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو له‌فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش 119 مۆڵه‌تی بازرگانی به‌كۆمپانیاكان بۆ هاورده‌كردنی كالاَ له‌ده‌ره‌وه به‌هێڵی ئاسمانی دراوه.
به‌ڕ‌ێوبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد كه ئه‌مساڵ كارى بازرگانی به‌به‌راورد به‌ساڵى رابردوو له‌هه‌رێم زیادی كردووه به‌ڕ‌ێژه‌یه‌ك كه له‌ساڵى 2021 دا 500 مۆڵه‌تی بازرگانی زیاتر به‌به‌راورد به‌ساڵى 2020 به‌كۆمپانیاكان دراوه كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ بلاَوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕ‌ۆنا له‌ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه كه ئێستا جموجۆڵه‌كان زیادیان كردووه كه ئێستا بازرگانه‌كان به‌ڕ‌ێگاى ته‌ندروستی تازه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ولاَت و كارى بازرگانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، زۆرترین كالاَش له‌ساڵی 2021 كه هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان خۆراكه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ، هه‌روه‌ك كالاَى بیناسازی و ده‌رمان و كشتو‌كاڵى و جۆری تریش ده‌هێنرێن.
له‌ئێستاشدا هه‌موو ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه بۆ كارى بازرگانی ده‌درێن به‌كۆمپنیا بازرگانیه‌كان ده‌درێت نه‌وه‌ك بازرگانی سه‌ربه‌خۆى تاكه‌كه‌سی وه‌كو سالاَنی رابردوو كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه كه ئێستا وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم نایه‌وێت كار له‌گه‌ڵ تاكێكی بازرگان بكات ، به‌ڵكو كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ده‌كات ، چونكه كۆمپانیاكه به‌رپرسیارێتی هێنانى كالاَكه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و كاتێك كالاَكه‌ش له‌ئاستی پێویست نه‌بوو ده‌رده‌كه‌وێت كام كۆمپانیا ئه‌و كالاَیه‌ی هێناوه ، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه به‌بێ كۆمپانیا شت ده‌هێنن وه‌كو هێنانى ئاژه‌ڵ كه خاوه‌نی پڕ‌ۆژه‌ی ئاژه‌ڵداریه‌و كاره‌كه‌ی دیاره‌و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پشتگیری ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه كۆمپانیای نیه ، به‌لاَم پڕ‌ۆژه‌ی تاكه‌كه‌سی ئاژه‌ڵداری هه‌یه وه‌كو پڕ‌ۆژه‌ی په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن.
نه‌وازد كامل باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێستا شێوازى كارى كۆمپانیاكان خه‌ریكه ده‌گۆڕ‌درێت و ده‌كرێت به‌سیستم كه ره‌نگه كه‌سێك بیه‌وێت له‌ماڵه‌وه كۆمپانیایه‌ك دامه‌زرێنێت داواكارى له‌ڕ‌ێگاى ئۆنلاَینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات و مامه‌ڵه‌كانی بۆ ده‌كه‌ن ئێمه‌ش وه‌كو به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی گشتی بازرگانی ده‌مانه‌وێت ئاسانكاریان بۆ بكه‌ین كه ئێستا ئێمه بازرگانه‌كانی دهۆك ناهێنینه هه‌ولێر ، به‌ڵكو له‌دهۆك نوسینگه‌یه‌كمان بۆ دروستكردوون له‌به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی ، بازرگانه‌كانی دهۆك ده‌چن ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه ئێمه له‌هه‌ولێر ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئه‌وانیش له‌وێ بۆیانمان رێكخستووه كه ئێستا به‌رنامه‌مان بۆ هه‌ولێرو سلێمانى و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌كارى هه‌نارده‌كردنی كالاَ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ولاَتان ، به‌پێی ئامارێك له‌به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی هه‌رێم له‌ساڵی 2021 دا رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كالاَ هه‌نارده كراوه كه زیاتر بووه له 150 مامه‌ڵه‌ی بازرگانی كه ئه‌و شتومه‌كانه‌شی براونه‌ته ده‌ره‌وه بریتیه له‌كارتۆنی كۆن و كانزاو ئاسن و شتی له‌كاركه‌وتوو و هه‌ندێك ئۆتۆمبێل كه له‌هه‌رێم چاكده‌كرێنه‌وه وه‌كو ئامێری كشتوكاڵی ده‌نێردرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ، هه‌روه‌ك ئه‌مساڵ به‌رهه‌می په‌تاته‌و هه‌نارو هه‌نگوین كه له‌پێداویستی خۆمان زیادبوون نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
به‌ڕ‌ێوبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه هه‌ندێك مۆڵه‌تی بازرگانی هه‌یه له‌لاى ئه‌وان نادرێت وتى : هه‌ندێك كالاَ هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌كارى ئه‌منی و سه‌ربازی هه‌یه ، ئه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ده‌یدات ، مۆڵه‌تی بازرگانی هێنانى ده‌رمانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌درێت و نایه‌ته لای ئێمه یا مۆڵه‌تی كالاَى سامانه سروشتیه‌كان كه بریتیه له‌نه‌وت و پێكهاته‌كانی تر‌ى ئه‌ویش له‌لای ئێمه نادرێت.
له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان زۆرترین جموجۆڵى بازرگانی به‌پله‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام ده‌دات دواى ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئێرانه ، جگه له‌وه‌ش ئێستا له‌ولاَتانی وه‌ك چین و ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو ئه‌مریكاو ولاَتانی كه‌نداو كالاَو شتومه‌كی جۆراوجۆر ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ئێستادا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاوه جموجۆڵى زۆریان هه‌یه‌و ژووره‌كانی بازرگانی و یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌كارنی هه‌رێمیش به‌رده‌وام وه‌فدی بازرگانی ده‌نێرنه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانی جیهان كۆنتاك ده‌كه‌ن و له‌ڕ‌ێگاى خۆیانه‌وه شت ده‌هێنن و شت ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم چه‌ند مه‌رجێكی بۆ هێنانى كالاَ بۆ ناو هه‌رێم داناوه بۆ نمونه كاتێك ئۆتۆمبێڵ بهێنرێت نابێت لێدراو یا ژێرئاوكه‌وتوو بێت و نابێت مۆدێلی له 2020 به‌ره‌و خوار بێت ، بۆ كالاَى خۆراكیش ده‌بێت له‌كوالێتی كۆنتڕ‌ۆڵ ده‌ربچێت و ئه‌گه‌ر لێی ده‌رنه‌چێت ئه‌وان لێی به‌رپرسیارنین ، بۆ ده‌رمانی ڤێتێرنه‌ریش ده‌بێت كوالێتی كۆنتڕ‌ۆڵی ده‌رمان پشكنینی بۆ بكات و له‌وێ ده‌ربچێت ئینجا به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تیه‌كه به‌رپرسیار ده‌بێت لێی.
نه‌وزاد كامل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه قه‌باره‌ی بازرگانی له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ساڵی 2021 به‌به‌راورد به‌ساڵی 2020 به‌ڕ‌ێژه‌ی 15% زیادی كردووه‌و ره‌وشی بازرگانی هه‌رێم له‌ئێستاشدا باشه ، به‌لاَم هه‌رێمی كوردستان له‌ڕ‌ووی بازرگانیه‌وه زیاتر پێویستی به‌خۆ ڕ‌ێكخستنه‌وه‌و ئیداره‌دان هه‌یه‌و ده‌بێت سوود له‌سیستمی تازه‌ی ته‌كنۆلۆژیا وه‌ربگرین و بازرگانان هیلاك نه‌یكه‌ن و وابكه‌ین هه‌ركاتێك بیانه‌وێت كالاَیه‌ك بێننه هه‌رێم ئه‌و رێكاره كۆنانه‌ی كه له‌ئێستادا هه‌یه له‌سه‌ریان كه‌می بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زوو ده‌ستیان بگاته كالاَكه‌و هاورده‌ی هه‌رێمی بكه‌ن و ئاسانكاریشیان له‌ڕ‌ووی رێكخستنه‌وه‌ی باج بۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركیان نه‌كه‌وێته‌سه‌ر ، چونكه هه‌ر ئه‌ركێك له‌سه‌ر بازرگان زیاد بێت ئه‌وانیش دواتر ده‌یخه‌نه سه‌رشانی هاوولاَتیان كه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌ركی هاولاَتیان كه‌م بكه‌ینه‌وه كه به‌هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه كه ده‌خرێته سه‌رشانی بازرگانان و یاسای باج جێبه‌جێ بكرێت ، ئه‌وا ئه‌وانیش بیر له‌گواستنه‌وه‌ى رێڕ‌ه‌وی هاورده‌كردنی كالاَكانیان بۆ ده‌روازه‌ی سنووری تر ده‌كه‌نه‌وه‌و روو له‌ده‌روازه‌ی تر‌ى عیراق ده‌كه‌ن ، به‌لاَم ئێمه هانمان داون كه هه‌ر له‌ده‌روازه‌كانى خۆمان شت بهێننه ناوه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه ئاسانكاریان بۆ بكات.
به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه دێنه پێش كارى بازرگانی نه‌هێڵیت وه‌كو كارى رۆتینی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌و فایل كردنه‌وه كه به‌نیازه ئه‌و كاره به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكات كه ئێستا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و دواتر به‌بازرگانی عیراق بلكێنرێت و سیستمێكی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بازرگانێك بیه‌وێت له‌هه‌ر شارێكی عیراقدا كاربكات كێشه‌ی نه‌بێت و رسوماتیشیان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه‌و كۆنتاكت له‌نێوان بازرگاناى هه‌رێم و ولاَتانی تر دروست بكات هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی بازرگانانى هه‌رێم كه له‌ولاَتانی ده‌ره‌وه تووشی ده‌بن ئه‌ویش به‌ڕ‌ێگاى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تی هه‌رێم له‌ولاَتان.
ولاَتی سوریا هه‌رچه‌نده هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ، به‌لاَم به‌وته‌ی به‌ڕ‌ێوبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه له‌پیشخابووره‌وه له‌گه‌ڵ سوریا‌و رۆژئاوای كوردستانه‌وه هه‌یه ته‌نیا بۆ كارى رۆتینی و هاتووچۆ به‌كاردێت و به‌ڕ‌ێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كارى ئاڵوگۆڕ‌ى بازرگانی و هێنان و بردنی كالاَ له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَته دراوسێیه ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌گه‌ر كالاَیه‌كیش بێت له‌بارهه‌ڵگره‌كه داناگیرێت و به‌تڕ‌انزێت یه‌كسه‌ر ده‌برێته سوریا ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕ‌است و باشووری عیراق له‌ئێستادا هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له‌عیراقه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم ناكرێت ، زۆربه‌ی كات كالاَ له‌هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی تری عیراق ده‌كرێت.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد–هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19