riklam

هەرێم.. 424 دەرچوی کۆلێژی پزیشکی دادەمەزرێن

کوردستان 05:18 PM - 2021-12-20

وەزارەتی  تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 424 دەرچووی کۆلێژەکان بۆ ساڵی 2020 و 2021 دائەمەزرێنێت. 

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم به PUKmedia ی راگەیاند: حکومەتی ھەرێم بڕیاری دامەزراندنی 424 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان دەرکردووەو دەست بە مامەڵەکانیان دەکەن و دادەمەزرێن، کە ئەوانە دەرچووی ساڵی ڕابردوون.

وتیشی: دەمێکە نووسراوی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی ساڵی ڕابردوو 2020 و 2021 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرابوو، ئێستاش ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داوە و فەرمانی دامەزراندنیان دەرچووە ، کە 424 دەرچوون لە ھەرێمی کوردستان.

د.ئاسۆ حەوێزی وتیشی، ئێستا فەرمانی دامەزراندنیان دراوە و تەنھا ماوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدرێت و دەستبەکار دەبن، بەڵام ئەمە ئەوانەن کە دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی گشتین.

ده‌رچووی كۆلێژی پزیشکی گشتیی له‌ زانكۆكانی هه‌ولێری پزیشكی، سلێمانی، دهۆك و كۆیه‌، ، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێیی خولاو، داده‌مه‌زرێندرێن.

PUKmedia بیلال بارزان_هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket