riklam

ڕق و کینە لای منداڵ..

پەروەردە 03:45 PM - 2021-12-20

بێگومان ڕق و کینە لای منداڵ لە ئەنجامی بەراوردکردنی منداڵ بە منداڵێکی تر یان هاتنە دنیای منداڵێکی تر دروست دەبێت،  بۆیە پێویسته دایک و باوک دوور بکەنەوە لەو بەراوردکارییە چونکە  ئەم دۆخە لەگەڵ تەمەنیدا گەورە دەبێت و لە گەورە بوونیشدا کاریگەری لەسەر کەسایەتی و هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەوروبەر دەبێت. بۆ ئەم مەبەستە PUKmedia گفتوگۆی کرد لەگەڵ ڕێنمای کاری دەروونی ڕەنگین نوری عەزیز، لە وەڵامی پرسیارەکاندا وتی،

دەقی گفتوگۆ:

ـ  هەست ڕق و کینە چییە لای منداڵ؟ لە چییەوە سەرچاوە دەگرێت؟

وەڵام: ڕق گرتن لای مناڵ ئاساییە تا تەمەنی چونە قوتابخانە،بەڵام ئاسای نابێ گەر ڕێژەو کات و کینە ی لەگەڵدا بێت، بەواتایەکی تر گەر مناڵ فێربوو بۆ داواکردنی پێویستیەکانی ڕێگەیەکی نەگونجاوی گریانی زۆر و بییانوو ڕق بگرێتە بەر ،ئاسای نیە، پێویستە بزانین هۆکارەکانی والەمناڵ دەکات ڕقاوی بێت چیە؟ ڕەنگە جیناتی بێت و نەخۆشی و گرفتێکیی جەستەی و دەماری هەبێ نەتوانێ دەریبڕێت بەقسە.

ــ ڕۆڵی خێزان چییە لە کەمکردنەوەی ئەو ڕەفتارە؟

وەڵام: خێزان کاریگەریان لەدروستکردنی مناڵێکی ڕقاوی هەیە ،جاخێزانەکە دایک وباوک بن یان کەسانی دەوروبەری مناڵەکەو چەند پەرەوەردەی وجۆرو شێوازی پەروەردەکردن بێت یان جیاوازی لەفێرکردن و ڕاهێنانی مناڵ بۆدەستکەوتنی شتەکانی. کەواتە خێزان دەتوانێت ،هۆکارەکە دەستنیشانبکات و چارەسەریەکەش بەپێی هۆکارەکە کەسانی پسپۆڕو دایک و باوکی چارەسەری دەکەن.

ــ لە گەورەبووندا چ کاریگەرییەک لەسەر کەسایەتی دروست دەکات؟ 

وەڵام:گەر لەمناڵی چارەسەرنەکرێت و ڕێکاری گونجاو بۆنەهێشتنی ڕق لای مناڵ نەگیرێتەبەر،لەگەورەیش گرفتی گەورەتری بۆدروستەکات ،لەقوتابخانە و لەکۆڵان و لەکۆمەڵگە،گرفتی نەگونجان و کێشەی کەسی دەبێتەوە.و کاریگەری نەرێنی بۆخودی خۆی و دەوروبەریش دروستەکات.زۆر جار دەکەوێتە هەڵە لە مامەڵەکردن و بەدەستهێنانی داواکاریەکانی .

 

PUKmedia چنار عەزیز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket