شه‌ش ساڵ له‌دووری هونه‌رمه‌ند حاجی مه‌كی
کوردستان 09:15 PM - 2021-12-19
حاجی مه‌كی عه‌بدوڵا ناوی هونه‌رمه‌ندێكی دراما‌و فلمی كوردییه، كه‌زیاتر له‌په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نی به‌وبواره به‌خشی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ساڵانێكی زۆرخێزانه‌كانی كوردی به‌رامبه‌ر دراما ته‌نزئامێزه‌كانی كۆده‌كرده‌وه، حاجی مه‌كی ،ڕاسته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كۆچی دوای كردوه ،به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام له‌ناومیدیاوته‌واوی سۆشیال میدیا بوونی هه‌یه وهه‌میشه زیندوه،حاجی مه‌كی خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌رییه ، كه ره‌نگه نه‌وه‌كانی داهاتووش به‌هۆیه‌وه ناسنامه‌ی هونه‌ری كوردی
بيناسنه‌وه....
مه‌كی عه‌بدولڵا ،ناسراوه به‌حاجی مه‌كی وعه‌لییه‌فه‌نی، له ساڵی ١٩٣٩ له شاری ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دھۆك له‌دایكبووه و به‌ھۆی ئه‌وه‌ی باوكی فه‌رمانبه‌ری گومرگ بووه له‌وێ ژیاوه. دوو خوشك و دوو برای ھه‌بووه، به‌ھۆی خراپی باری گوزه‌رانی خێزانه‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات.
حاجی مه‌كی له‌گه‌ڵ خاتوو شوكرییه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌دات وده‌بنه‌خاوه‌نی كوڕێك و كچێك بووه، كوڕه‌كه‌ی له كاتی به‌شداریكردنی فیلمی (باوه‌ژن خوا بناسه) دا ڕۆڵی بینیوه‌و به‌ھۆی ڕووداوێكه‌وه له كاتی ئاماده‌كردنی فیلمه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
كاره ھونه‌رییه‌كانی
حاجی مه‌كی ساڵی ١٩٥٣ له شاری كه‌ركووك به شانۆگه‌ری (پێكه‌نین به‌بێ یاسا) بۆ یه‌كه‌مین جار چووه‌ته سه‌ر شانۆ. له ساڵی ١٩٥٨دا گرووپی ھونه‌ری خه‌باتی دامه‌زراندووه و له شاری سلێمانیش ھه‌مان گرووپی دامه‌زراندووه
حاجی مه‌كی له دیمانه‌یه‌كدا ، باسی له‌به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت "من 120 به‌رهه‌مم هه‌یه و زۆربه‌ی خۆم نوسیومه،
هه‌تا فكره‌ی نێرگز بوكی كوردستانه خۆم نوسیومه له‌گه‌ڵ حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ندا، من حه‌زم كردوه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یزانێت بیت فێرم بكات و شتی باش ئه‌نجام بده‌ین، من یه‌كه‌م كه‌سم كه كامێره‌ی سینه‌ماییم له‌كوردستان گرتوه به‌ده‌ستمه‌وه و كارم پێی كردوه له‌ساڵی 1964 فیلمێكم له‌سه‌ر كارگه‌ی چیمه‌نتۆ ده‌ركردوه و ئێستاش ماوه".
پێش ساڵی 1991دیارترین كاره‌كانی نواندن بووه له دراماكانی:
پێكه‌نین به‌بێ یاسا (شانۆگه‌ریی)
باوه‌ژن خوا بناسه (شانۆگه‌ریی)
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت
پێڕاكێشه (شانۆگه‌ریی)
(جام كه پڕبوو لێی ده‌ڕژێ)
(ژن به ژن)
(بڕیار)
نێرگز بووكی كوردستانه (فیلمی سینه‌مایی)
ساڵی 1990 هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حاجی مه‌كی عه‌بدوڵا) ده‌بێته پرۆدیوسه‌ری فیلمی (نێرگز بووكی كوردستان)، كه بۆیه‌كه‌مینجاره زمانی كوردی له فیلمی سینه‌ماییدا به‌كاردێت.
فیلمه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ڕێگری لێنه‌كرا و بگره كارئاسانیشی بۆ كرا، چونكه له‌وكاتدا به‌شێك له میدیا جیهانی و ئیقلیمیه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد ڕژێمی به‌عس گونده‌كانی كوردستانی وێرانكردوه، ئه‌م فیلمه‌ش باس له ژیانێكی ساده و جوانی به‌هارانه‌ی ژیانی گوند ده‌كات، به‌م جۆره به‌عس ده‌یانویست له رێی ئه‌م فیله‌مه‌وه بڵێن؛ ئه‌وه‌تا گونده‌كان ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ژین..به‌ڵام ته‌واو بوون و نمایشی فیلمه‌كه كه‌وته ساڵی 1991 و دوای راپه‌ڕی..
كوڕه تاقانه‌كه‌ی حاجی مه‌كی
ئاسۆ مه‌كی عه‌بدوڵڵا كوڕی هونه‌رمه‌ند حاجی مه‌كی عه‌بدوڵڵا بوو. ئاسۆ له ١٠-١١-١٩٦١ له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
ئه‌م منداڵه به‌ھره‌مه‌نده به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حاجی مه‌كی باوكی‌دا به‌شداری له‌چه‌ندین ته‌مسیلدا كردووه. یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ته‌مسیلی( باوه‌ژن خوا بناسه)
كه له‌نوسین و ده‌رهێنانی: مه‌كی عه‌بدوڵڵای باوكی بوو.
به‌رهه‌می تیپی هونه‌ری میللی یه‌كێتی نه‌قابه‌كانی سلێمانی بوو، له‌ساڵی ١٩٧١ دا.
به‌داخه‌وه ئه‌م ھونه‌رمه‌نده منداڵ و لێھاتووه‌مان له ٢٩- ٣-١٩٧٣ له‌ته‌مه‌نی ١٢ ساڵیدا، له‌شاری سلێمانی بوو به‌ژێر ئۆتۆمبێله‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستدا .
مردنی حاجی مه‌كی
دوای به‌سه‌ربردنی سێ ساڵ به ئازاری گورچیله، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، حاجی مه‌كی عه‌بدوڵا، شه‌وی 18/19/12/2015 له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ، له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشه‌وه كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
(هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌مان به‌رواردا كۆچی دوای كرد)
١٨-١٢ ساڵ یادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد "حاجی مه‌كی"یه هه‌مان رۆژ ١٨-١٢-٢٠٢١ شوكریه خان خێزانی ھونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو حاجی مه‌كی، كۆچی دوایی كرد.
PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27