riklam

داوادەکرێت کاتی راگەیاندنی پشوو دەوامی خوێندن رەچاوبکرێت

کوردستان 04:26 PM - 2021-12-15

لەگەڵ نزیکبونەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن لە هەرێمی کوردستان،  هەڵسانگاندن بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی خوێندن و قەرەبوەکردنەوەی دووساڵی رابردوو دەکرێت، وەک سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی ئاماژەی بۆدەکات لەپێناو دووبارەنەبونەوەی زیانەکانی دووساڵی رابردوو و تەواوکردنی مەنهەجی خوێندن، پێویستە لەکاتی راگەیاندنی پشووە رەسمیەکان، رەچاوی دەوامی خوێندنگاکان بکرێت.

عیسا حسێن سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بە PUKmedia ی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ بەراورد بە دووساڵی رابردوو پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی باشتر بەرێوەدەچێت، بەڵام هێشتا نەتواندراوە قەرەبووی ئەو ماوەیە بکرێتەوە کە بەهۆی پەتای کۆڕۆناو نەبوونی دەوام فەوتاوە.

وتیشی: لەدەستدانی ماوەی دووساڵ لە پرۆسەی پەروەردەو خوێند بەئاسانی قەرەبوو ناکرێتەوە، بەلکو پێویستە هەوڵبدرێت ئەمسال دەوامی خوێندن بەبێ دابڕان و کەموکوری بەردەوام بێت و ئەو مەنهەجانە تەواوبکرێت کە بۆ خوێندکاران داندراوە.

سەرپەرشتیارەکەی پەروەردە کە هاوکات سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە، ئاماژەی بەوەشکرد: هەر بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، پێویستە لەکاتی راگەیاندنی پشووە رەسمیەکان رەچاوی دەوامی خوێندن بکرێت، بەتایبەتی لەپشوە درێژەکانی وەک سەری ساڵ و  پشوی نێوان هەردوو وەرزی خوێندن و پشوەکانی ئازارو نەورۆز، بەجۆرێک لەهەندێک لەو پشوانە وەزارەتی پەروەردەی لێ بەدەر بکرێت، هاوشێوەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان. 

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket