riklam

شارباژێڕ.. له‌ ساڵێكدا چوار باخچه‌ی‌ منداڵان و سێ خوێندنگه‌ كراونه‌ته‌وه‌

پەروەردە 03:31 PM - 2021-12-15

له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا له‌ سنوری شارباژێر، چوار باخچه‌ی‌ منداڵان و سێ خوێندنگه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی كراوه‌ته‌وه‌؛ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی‌ شارباژێڕ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رابردودا كه‌می ژماره‌ی‌ باخچه‌كان له‌ سنوره‌كه‌، كاریگه‌ری دروستكردبوو له‌سه‌ر "كوالێتی خوێندن و چالاكی خوێندكاره‌كان."

 

له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia له‌تیف حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی‌ شارباژێڕ رایگه‌یاند: له‌ سنوری شارباژێر ته‌نها چوار باخچه‌ی‌ ساوایان هه‌بووه‌ له‌ رابردوودا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كوالێتی خوێندن و چالاكی خوێندكاره‌كان، به‌وپێیه‌ی ناوچه‌كه‌ فراوانه‌.

 

وتیشی: پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون بیرمان له‌وه‌كردوه‌ ژماره‌ی‌ باخچه‌كان زیادبكه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌و گوندو ناحیانه‌ی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ چڕن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌ په‌روه‌رده‌ هاتینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ چوار بۆ پێنج باخچه‌ی‌ تر له‌ سنوره‌كه‌دا بكه‌ینه‌وه‌.

 

رونیشیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا توانراوه‌ به‌ هاوكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌ په‌روه‌رده‌ كه‌ بڕێك پاره‌یان ته‌رخانكردوه‌و به‌ هاوكاری خه‌ڵكی خه‌مخۆری ناوچه‌كه‌، له‌ گوندی (كه‌ناروێ و ناحیه‌ی‌ گاپێڵۆن) دوان له‌ باخچه‌كان ته‌واو بكرێن و له‌ گونده‌كانی (شه‌مساواو سوره‌ قه‌ڵات)یش، دوانی تر له‌ باخچه‌كان كاریان تێدا ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی  هه‌فته‌یه‌ك بۆ ده‌ڕۆژی تر ئه‌وانیش ئاماده‌ ده‌كرێن و به‌روی منداڵاندا ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی‌ شارباژێڕ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ماوه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌ودا كه‌ ساڵێكه‌، جگه‌ له‌ باخچه‌كان، چوار خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تیش كراونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia په‌ره‌ستو عه‌لی‌/ شارباژێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket