riklam

کچێكی هیندی دەبێتە شاجوانی گەردوون

جیهان 10:36 AM - 2021-12-14

لە هەفتاهەمین مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان، كە بۆ یەكەمینجار لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو، هێرناز سندو مۆدیل تەمەن 21 ساڵانی خەڵكی ویلایەتی پەنجانی هیندستان لەناو نوێنەرانی 80 وڵاتی جیهان وەك شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2021 هەڵبژێردرا.

ئەندریا مازا شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2020 تاجەكەی خۆی پێشكەشی هێرناز سندو مۆدیل كرد. 

هێرناز دوای ئەوەی كە بوو بە شاجوانی گەردوون وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: دەست لە بەراوردكردن لەگەڵ ئەوانی دیكە هەڵبگرن، هەركەسێك تایبەتمەندی خۆی هەیە. 

وتیشی: بڕواتان بەخۆتان هەبێت و گەورەترین كێشەی گەنجان ئەوەیە كە بڕوایان بەخۆیان نییە، ژیانی خۆتان بە دەست خۆتانە و خاوەنی دەنگی خۆتان بن. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket