riklam

لەكۆجۆ روفاتی ژمارەیەك ئێزدی بەخاكدەسپێردرێن

کوردستان 10:33 AM - 2021-12-09

لەگوندی كۆجۆی شەنگال روفاتی 41 ئێزدی تر بە خاكدەسپێردرێن كە لەمانگی ئابی 2014دا لەلایەن داعشەوە شەهیدكراون.
ئەمڕۆ 9ی 12ی 2021 لەگوندی كۆجۆی شەنگال روفاتی 41 ئێزدی كە لەپەلامارەكانی 3ی ئابی 2014ی داعش بۆ سەر شەنگال و بەتایبەتیش لەكۆمەڵكوژی گوندی كۆجۆ لە 15ی ئابدا شەهیدكراون بەخاكدەسپێردرێن.
بەخاكسپاردنی روفاتی ئەو 41 شەهیدەی ئێزدیەكان لەمەراسیمێكدا دەبێت بەئامادەبوونی وەفدی حكومەتی عیراق و هەرێم و كەسوكاری شەهیدەكان.
دوایی هەڵدانەوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان لەسنوری شەگەنگال كە لەلایەن داعشەوە شەهید كراون، دوا گۆڕیان 41 روفاتی تێدادابووەو پشكنینی تایبەتی DNA یان بۆ كراو بەراورد كران لەگەڵ پشكنینی كەسوكاریاندا، ئەمڕۆش لەمەراسیمێكی ئاینی تایبەت بەئێزدییەكاندا بەخاكدەسپێردرێن.
تائێستا چەندین گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان لەسنوری شەنگال ماونەتەوەو هەڵنەدراونەتەوە، تائێستا زیاتر لە 3 هەزار ئێزدی سنوری قەزای شەنگال كە بەهۆی پەمارەكانی ساڵی 2014ی داعشەوە بێسەروشوێنن. 
PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket