بەیاننامەی یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان
جینۆساید 01:52 AM - 2021-12-09
لەرۆژی جیھانی یادکردنەوەی قوربانیانی تاوانی جینۆساید
رۆژی ٩ی دیسەمبەری ھەموو ساڵێک رۆژی جیھانی یادکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدە.
لەم رۆژەدا یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان یادی ھەموو قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکاتەوەو، تاوانی کۆمەڵکوژیەکانی گەلی کوردستان بەبیر دێنێتەوە.
رۆژی ٩ ی دیسەمبەری ھەموو ساڵێک رۆژێکی جیھانیە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەساڵی ٢٠١٥ ئەو رۆژەی دیارکردوە، کە ھاو کاتە لەگەڵ رۆژی رێکەوتننامەی قەدەغەکردنی تاوانی جینۆسایدو سزادانی ئەنجامدەرانی لەلایەن نەتەوە نەکگرتوەکانەوە لەساڵی ١٩٤٨ ئیمزا کراوە.
لەو مێژوەوە تا ئەم ساتەوەختە گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست مەترسی کۆمەڵکوژی لەسەر ماوە.
لەسایەی ئەو رۆژە جیھانیەو چەندین پرۆتۆکۆڵ و رێکەوتنامەی تری جیھانی پرۆسەکانی قڕکردنی کورد ئەنجامدران.
لەبەر رۆشنایی یاسای نێودەوڵەتی پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی بەکردار رێز لە واژۆی سەر رێکەوتنامەکانیان بگرن و، ھەوڵی جدی بدەن گەلی کوردستان بەھەموو پێکھاتەکانیەوە لە ژێر ھەڕەشەی تاوانی نێودەوڵەتی دەرباز بکەن.
جینۆساید تاوانێکی نێودەوڵەتیە، ئەرکی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان و ئاژانسەکانیەتی. بەوردی چاودێری دۆخی کورد لەناوچەکە بکەن و پارێزگاری لێ بکەن.
یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان بەگرنگی دەزانێت
یەکەم:- حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق کار بکەن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری قوربانیان و بەکردار رێز لە قوربانیان بگیرێت.
دووەم: بە دروستکردنی مۆنۆمێنتی شایستەو مەزارگەی شایستە بۆ گۆڕی بەکۆمەڵ و تاک تاکی قوربانیان.
سێیەم:- تاوانی جینۆساید بخرێتە ناو پرۆگرامی پەروەردەو فێرکردن.
چوارەم:- ھانی زانکۆو ناوەندە ئەکادیمیەکان دەدەین بۆ توێژینەوە لە بواری جینۆساید.
پێنجەم:- پەرلەمانی کوردستان کار بۆ دەرچواندنی یاسایەکی تایبەت بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە بانگەشەیەک بۆ بیری شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
شەشەم:- پێویستە دەوڵەتی عێراقی کار بە سەرجەم ئەو یاسا و پەیماننامە و بەیاننامەکانی بواری قەدەغەکردنی تاوانە نێودەوڵەتیەکان، لە نێویاندا پەیماننامەی ڕۆمای بنەڕەتی تایبەت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکات.
حەوتەم:- گەشەپێدانی بیری مرۆڤدۆستی و ھۆشیاریی لەبارەی تاوانی جینۆسایدو لێکەوتەکانی و رەتکردنەوەی بیری شۆڤێنی و رەگەزپەرستی و دورکەوتنەوە لەناپاکی نیشتمانی. ببێتە بنەمایەکی راستەقینە بۆ کارکردنی دەسەڵاتە گشتیەکان لە عیراق و ھەرێمی کوردستان.
بۆ پابەندبوونی دەوڵەتان،
داوا لە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکەین کاری جدی بکەن بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی مرۆڤایەتی و قوربانیەکانی کۆمەڵکوژی لە جیھاندا بەگشتی و قوربانیەکانی دەستی رژێمی پێشووی دیکتاتۆری عیراق بەتایبەتی ھەر لە تاوانی ئەنفال و قوربانیانی کیمیاباران و راگواستنی فەیلیەکان و بارزانیەکان و شاڵاوەکانی پاکتاوی رەگەزی و جینۆسایدی ئیزیدیەکان کەلەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدرا.
لەم بۆنەدا رووی دەممان دەکەینە کەناڵەکانی راگەیاندن و حزبەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان بە بایەخەوە لەم رۆژە بڕوانن و یادی قوربانیەکان بکەنەوەو تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان بەبیر بھێننەوە.
یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٩ی دیسەمبەری ٢٠٢١
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19