riklam

سلێمانی.. مەراسیمی ناساندنی كتێبێكی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەچوو

کوردستان 01:31 PM - 2021-12-08

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 8-12-2021 بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1 ی سلێمانی و ستران عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مەراسیمی ناساندنی كتێبی" كوردستان و بزاڤی نەتەوەیی كورد" لە نووسینی سەرۆك مام جەلال لە هۆڵی خاك لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو. 

سەرۆك مام جەلال كتێبەكەی بە عەرەبی نووسیوە و خالید مەجید فەرەج كتێبەكەی لە عەرەبییەوە كردووە بە كوردی.

سەرەتا وەرگێڕ ئاماژەی بە ڕۆڵ و كەسایەتی سەرۆك مام جەلال كرد و ڕایگەیاند: ئێمە مام جەلالمان وەك سیاسەتمەدار ناسیوە، بەڵام ئێمەتا ئێستا بە زمانی كوردی مام جەلالمان وەك بیرمەندێك نەناسیوە، ئێستا دەزانین كە مام جەلال بیرمەند بوو.

خالید مەجید وتیشی: ئەمساڵ من دوو كتێبی مام جەلالم لە عەرەبییەوە كردووە بە كوردی، كتێبی كام ئایندە و كام دیموكراسی و كتێبی كوردستان و بزاڤی نەتەوەیی كورد و پاشان ئاماژەی بەناوەرۆِكی كتێبەكە كرد.

دواتر سیاسەتمەتدار محەمەد سابیر وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: مام جەلال سیاسەتمەتدار و تێكۆشەر و خەباتكار و بیرمەند بوو و هەرچی وەسف هەیە هەمووی لە مام جەلالدا كۆبۆتەوە و ئێستا مام لەناوماندا نییە و بۆشاییەكی گەورەی لەناو خەباتی سیاسی ئێمەدا بەجێهێشتووە وەرگێڕ دوو شاكاری سەرۆك مام جەلالی لە عەرەبییەوە كردووە بە كوردی جێی سوپاس و پێزانینە و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی كورد دەتوانن سوود لەو دوو كتێبەی مام جەلال ببینین. 

 وتیشی: بەداخەوە لەئێستادا لە زانكۆ و خوێندنگەكان خوێندكاران عەرەبی باش نازانن بۆ ئەوەی لە بابەتەكان تێبگەن هەر بۆیە خالید مەجید كارێكی زۆر باشی كردووە كە ئەو دوو كتێبەی كردووە بە كوردی.

لە مەراسیمەكەدا تاجە گوڵینەی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێشكەش بە خالید مەجید فەرەج كرا. 
PUKmedia تایبەت

وێنەكان لە ئەكاونتی سەنتەری ڕێوان وەرگیراون
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket