وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین وه‌ك ئه‌و سه‌ربازه‌یه به‌بێ چه‌ك له‌جه‌نگدا بێت
عیراق 07:47 PM - 2021-12-07
توێژه‌رێكی بواری بایۆلۆجی رایگه‌یاند، كه پێویسته هاووڵاتیان ناچار به‌وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه بكرێن، هاوكات شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌كه ژینگه‌ییه‌كانیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی 12ی 2021 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌پێویسته هاووڵاتیان ناچار بكرێن ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینه‌كانی دژ به‌كۆرۆنا وه‌ربگرن.
د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی شاره‌زای بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه ژینگه‌ییه‌كان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: له‌ئێستادا زۆر پێویسته هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن، چونكه په‌تاكه له‌قۆناغی خۆ نوێكردنه‌وه‌دایه.
راشیگه‌یاند: ده‌كرێت هاووڵاتیان ژه‌می سێیه‌م و چواره‌می ڤاكسین وه‌ربگرن، به‌ڵام پێویسته مه‌رجی بۆ دابنرێت و ئه‌و توێژانه ده‌ستنیشان بكرێت كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ژه‌مه زیاده‌كان وه‌ربگرن، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 65 ساڵه‌وه‌یه یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، یاخو ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌شیان نزمه یان نه‌خۆشی ئایدزو شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه.
موحی جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته هاووڵاتیان ناچار بكرێن ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن ئینجا هه‌ر جۆرێكیان بێت، سه‌باره‌ت به‌ژه‌می سێیه‌م، شاره‌زاكه‌ی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه ژینگه‌ییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین هۆكار ده‌بێت بۆ زیادبوونی دژه‌ته‌نه‌كان له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا، ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی كه ڤاكسین وه‌رناگرن به‌نموونه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ی چواند كه به‌بێ چه‌ك چووبێته به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، پزیشكێكی ده‌رمانساز رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌په‌تاكه‌ی تێدا نه‌بێت باشتره له‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار به‌وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا بكرێت.
راشیگه‌یاند كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه هاووڵاتیان ناچار به‌وه‌رگرتنی ڤاكسین بكرێت.
د.ئوسامه عانی ده‌رمانسازو توێژه‌ر له‌بواری په‌تای كۆرۆنا تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نییه كه هاووڵاتیان ناچار به‌وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كانی دژ به‌كۆرۆنا بكرێن.
عانی راشیگه‌یاند: گه‌یشتن به‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی په‌تاكه‌ی تێدا نه‌بێت باشتره له‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار بكرێن ڤاكسینه‌كانی دژ به‌كۆرۆنا وه‌ربگرن، دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتیانه ناچار بكرێن كه نایانه‌وێت ڤاكسین وه‌ربگرن با به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزی پشكنینی PCR بكه‌ن و ناچاریش بكرێن پابه‌ندی رێكاره خۆپارێزییه‌كان بن و كه‌مامه ببه‌ستن و له‌بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووربكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، عانی روونیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و ژه‌مه ڤاكسینه به‌هه‌ندێك توێژی دیاریكراو بدرێت و هاوكاتیش جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و ژه‌مه پاڵپشتییانه كاریگه‌ری كۆئه‌ندامی به‌رگری له جه‌سته‌ی مرۆڤدا زیاد ده‌كه‌ن.
پێشتر و هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی 12ی 2021 رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته كردنی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌ناچاری ببێته دوا چاره‌سه‌ر بۆ په‌تاكه، هاوكات داواشیكرد پارێزگاری له مناڵانی ته‌مه‌ن 5ساڵ بۆ 14 ساڵ بكرێت و پارێزگاریكردن لێیان به‌هێزتر بكرێت.
لقی هه‌رێمایه‌تی ئه‌وروپای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی ناچاری رایگه‌یاند: وه‌رگرتنی ڤاكسین و كردنی به‌ناچاری كه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وڵاتان بڕیاری له‌سه‌ردراوه، پێویسته وه‌ك دوا چاره ته‌ماشای بكرێت و بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانێكی د. هانس كلوغه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی رێكخراوه‌كه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه رایگه‌یاندبوو.
كلوغه هه‌روه‌ها داواشیكردبوو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پارێزگاری له‌مناڵانی ته‌مه‌ن 5ساڵ بۆ 14 ساڵ بكرێت كه له‌ئێستادا زۆرترین زیان به‌و ته‌مه‌نانه ده‌گات.
ئه‌و لێدوانه‌ی ته‌ندروستی جیهانیی دوای چه‌ند رۆژێك له‌و بانگه‌وازه دێت كه ئۆرسولا ڤۆن دیر لاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا داوای له‌وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردبوو تاوتوێی پرسی سه‌پاندنی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا بكه‌ن و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه بكرێته ناچاری.
هاوكات ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان كه له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپای تێدایه له‌هه‌وڵی سه‌پاندنی چه‌ندین رێوشوێنی نوێن به‌مه‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" كه‌بۆته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ چونكه پێشبینی وایه ڤایرۆسه‌كه توانای هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوببێته‌وه.
وڵاتی نه‌مساش بووه یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا كه وه‌رگرتنی ڤاكسینی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیاندا كرده ناچاری و له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بیل دی بلازیو سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك رایگه‌یاند: ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌رۆژی 19 تاوه‌كو 27ی كانوونی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ر له‌و به‌رواره‌دا سه‌رجه‌م دانیشتوانی نیویۆرك ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 12 ساڵه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یان هه‌بێت و پشتڕاستی بكاته‌وه كه هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌ی كۆڤید-19 یان وه‌رگرتووه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه یه‌ك ژه‌میان له ڤاكسینی جۆری جۆنسۆن ئاند جۆنسۆ وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22