riklam

داعش یان رەگەز پەرستانی عەرەب و تورك !؟

بیروڕا 11:22 AM - 2021-12-06

پ.ی.د. ئەحمەد بەرزنجی

لە دێر زەمانەوە داگیركردنی كوردستان خولیای ڕەگەزپەرستانی عەرەب و تورك بووە.
ئەم داگیركاری و سڕینەوەیه مۆدێلیكی نوێ نییە، نە حزبی بەعس و نە ئەتاتورك دایان نەهێناوە.
ئەگەر چاوێك بە مێژووی ئەم وڵاتانەدا بخشێنینەوە بیرمان دەكەوێتەوە ڕەگەز پەرستی عەرەب زۆر لە مێژە دەیانەوێ لە بۆتەی عوروبە چێتیدا هەموو گەل و نەتەوەكانی تر بتوێننەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ لە ناوچەكانی كەركوك و خانەقین و شەنگال و مەخموور و زنجیرە چیاكانی حەمرین و دیهاتەكانی ڕوودەدەن بەشێكی نە بڕاوەن لەو داگیركاریە مێژوویه.
ئەمە شتێكی نوێ نییە و تەنها پەیوەندی بە فكرو ئامانجی داعەش نییە، ئەمە فكرو ئامانجی داگیركەرانه.
لە مێژووی عەرەبی ئیسلامی دا تۆمار كراوە كە یەكێك لە ڕابەرانی ئیسلام نامەیەكی بۆ سەعدی بن ئەبی وقاص نوسیوە دەڵێت :
نەكەن زەواج بە غەیری عەرەب بكەن ، بۆ ئەوەی ئەصالەتی عەرەب لە ناو نەچێت ، هەروەها یەكێك لە شەرتەكانی دامەزراندنی فەرمانبەر ئەوەیە دەبێت عەرەب بێت.
سەیری (طبقات إبن سعد) و(سيرة إبن هشام) و(تأريخ الطبرى) و (تاريخ البلاذرى).. هتد.

خۆ هەمویش دەزانن ئەمەوییەكان و عەبباسییەكان و عوسمانییەكان ئەتاتوركی كۆماری.
ئەردۆغانی ئیخوانی چەند تینوون بە توانەوەی كورد و داگیركردنی خاكەكەی.
باشتر وایە به وەهمی داعش چیتر تاكی كورد و كۆمەڵی كوردەواری چەواشە مەكەن ، بۆ ئەوەی دوژمنە سەرەكییەكانیان بیر بچێتەوە.
سەنگەر لێدان و كۆ كردنەوەی هێز كە بۆ كوردی كۆدەكەنەوە و (دەبنە پێش قەرەوڵی لەشكری تورك و عەرەب) با بۆ بەرامبەر دوژمنانی كورد و داگیركەرانی كوردستان یەكبخرێ و كۆبكرێتەوە.
با هەموو خەڵكی كوردستان و دۆست و دوژمن بزانن عەرەبی ڕەگەز پەرستی و تورك ئایینیان هەبێت یان نەبێت سونه بن یا شیعە ئیسلامی بن یا عیلمانی كە دەسەڵاتیان هەبێت كورد لەسەر نەخشە دە سەرنەوە.
دوێنێ چیاكان حەمرین سنووری خواروی كوردستان بو.
ئەمڕۆ هەڵكشاوە بۆ سنووری سلێمانی و هەولێر!!!
تاك و كۆمەڵی كوردەواریش هیچ كاتێ وەك ئەمڕۆ وێران و داروخاو نەبووە.
هەمویش دەزانن تاوانی كێیە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket