}

شێخ جه‌عفه‌ر: پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌و سوپا بۆشاییه‌ئه‌منییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌

کوردستان 08:55 PM - 2021-12-05

پاشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌، 4-12-2021 شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی گوندی خدرجیجه‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌ھیدانی كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و ھاوخه‌میی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستانی به‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌ھیدان دڵشاد قادر، دیدار قادر، وه‌لی عه‌بدوڵڵا، بارزان ئیسماعیل، ئازاد ئیسماعیل، نازم ئیسماعیل و نه‌فیل مه‌حموود گه‌یاند كه‌ له‌ ٢٠٢١/١٢/٣ له‌ په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعشدا له‌گوندی خدرجیجه‌ له‌ قه‌ره‌چووغ، هه‌روه‌ها سێ برای یه‌ك خێزان و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان شه‌ھید كران، له‌گه‌ڵ برینداربوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌.

له‌ به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كاندا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، سه‌ردانی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ھیدانی كردو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و ھاوخه‌میی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستانی به‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌ھیدان سه‌نگه‌ر محه‌مه‌د، یاسین سلێمان، فه‌خری سه‌عید، نازم عه‌بدوڵڵا، شوكر ئه‌بو زێد و كامه‌ران بوشۆ گه‌یاند.

جێگری سه‌رۆك جه‌ختی له‌پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییی ئه‌منیی ئه‌و ناوچانه‌ كرده‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ باسی له‌ به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق و ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان كرد.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، ئازایه‌تی و گیانفیداییی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ھه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تی له‌ ھه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket