}

ژنێك به‌ هاوكاری‌ كوڕه‌كانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كوژێت

عیراق 08:07 PM - 2021-12-05

ئاژانسی‌ هه‌واڵگری‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدراڵی‌ عیراق ورده‌كاری‌ تاوانێكی‌ نادیاری له‌شاری‌ به‌سره‌ ئاشكرا كرد كه‌ ژنێك به‌هاوكاری‌ كوڕه‌كانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوشتووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ تیمێكی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵگری‌ توانییان تاوانی‌ نادیاری كوشتنی‌ پیاوێك ئاشكرا بكه‌ن كه‌ ناسنامه‌ی‌ پێنه‌بووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی‌ سووتاوه‌ و له‌لێواری رووبارێك له‌ناحیه‌ی‌ هاریسه‌ی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ فڕێدراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: "دوای‌ به‌دواداچوونی‌ ورد توانرا ناسنامه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت و دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژنه‌كه‌ی‌ و منداڵه‌كانی‌ و خستنه‌ڕووی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌دا نا، كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، ژنه‌كه‌ی‌ و دوو كوڕی‌ دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی‌ كاتێك پیاوه‌كه‌ له‌خه‌ودا بووه‌، به‌ چه‌كێكی‌ جۆری‌ "جی سی" فیشه‌كیان ناوه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ و دواتر گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ پشتی‌ ماڵه‌كه‌یان و ده‌به‌یه‌ك گازیان پێدا كردووه‌و ئاگریان له‌ جه‌سته‌ی‌ به‌رداوه‌ تا بووه‌ به‌خه‌ڵوز بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌ناسرێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كه‌،"هۆكاری‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ بوونی‌ كێشه‌ی‌ خێزانی‌ گه‌وره‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژنه‌كه‌ و دوو كوڕه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ رێككه‌وتوون".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیراوه‌ كه‌ تاوانه‌كه‌ی‌ پێئه‌نجام دراوه‌و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ پێ گوازراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بڕیاری‌ دا تۆمه‌تباران به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ رابگیرێن و رووبه‌ڕووی‌ دادگا بكرێنه‌وه‌ تا به‌ سزای‌ دادوه‌رانه‌ی‌ خۆیان بگه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ت / كۆسره‌ت كه‌تو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket