}

قوباد تاڵه‌بانی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردو به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

کوردستان 05:55 PM - 2021-12-05

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ھه‌‌ردوو نه‌‌خۆشخانه‌‌ی شار و شۆڕش، سه‌‌ردانی برینداره‌كانی رووداوه‌‌كه‌‌ی شه‌‌وی رابردوی سلێمانی كرد، كه‌‌ له‌‌كاتی راپه‌‌ڕاندنی ئه‌‌ركی سه‌‌رشانیان بۆ ده‌‌ستگیركردنی تۆمه‌‌تبارێك به‌كه‌یسی توندوتیژی خێزانی برینداركران. 

به‌ مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ته‌ندروستیان، ئه‌مڕۆ 5-12-2021، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ھه‌‌ردوو نه‌‌خۆشخانه‌‌ی شار و شۆڕش، سه‌‌ردانی بریندارانی رووداوه‌‌كه‌‌ی شه‌‌وی رابردوی سلێمانی كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواستن، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێدان هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، شه‌وی رابردو، له‌ كاتی چوونی مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی، بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ، تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس ده‌كات و له‌ ئه‌نجامدا، ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی نه‌قیب گیانیله‌ده‌ستداو سێ پۆلیسیش برینداربوون.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket