riklam

شاره‌زوور.. گرانبوونی سه‌مادی كیمیایی بارگرانی بۆ جوتیاران دروستكردوه‌

کوردستان 04:45 PM - 2021-12-05

ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌بوونی بارانی پێویست ده‌ستپێكردنی وه‌رزی چاندنی گه‌نم جۆ دواكه‌وتووه‌، هه‌مان كات سه‌مادی كیمیایی زۆر له‌بازاڕدا گران بووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی بارگرانی بۆ جوتیاران

خه‌سره‌و محه‌مه‌د جوتیاری نمونه‌یی به‌PUKmedia  ی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می باران له‌ پار ساڵ ، بارینی كه‌میش  باران له‌ئه‌مساڵ ، ئاسته‌نگی زۆری بۆ چاندنی گه‌نم و جۆ له‌ سنووره‌كه‌ دروستكردووه‌، له‌سه‌روئه‌وانه‌شه‌وه‌، گران بوونی سه‌ماد و كودی كیمیایی له‌بازاڕدا ، بارگرانی زیاتر بۆ جوتیاران .

وتیشی: هیوادارم حكومه‌ت زیاتر هاوكار پاڵپشتمان بێت، بۆ هه‌رزانی نرخی سه‌مادی كیمیایی پشتگیری جوتیار بكات ، دابه‌شی بكات به‌سه‌رماندا .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌هۆی گرانبوونی سه‌مادی كیمیایی هه‌ندێك له‌ جوتیاران به‌كاریان نه‌هێناوه‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر رێژه‌و جۆری به‌رهه‌می گه‌نمی و جۆ له‌ سنووره‌كه‌، وتیشی: هیوادارم جوتیاران زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن پشتگیری و پاڵپشتیمان بكرێت . 

عه‌بدولكه‌ریم عارف به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵ له‌قه‌زای شاره‌زوور به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:  به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بونی بودجه‌ی پێویست، ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ تا ئێستا پلانی كڕین و پاڵپشتیكردنی سه‌مادی كیمیایی نییه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی و نرخی سه‌مادی كیمیایی به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ ( یۆریا و D.A. P ) له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و ئاسته‌نگی بۆ جوتیاره‌كان دروستكردوه‌ .

 وتیشی:  دابینكردنی كودی كیمیایی و هه‌موو جۆره‌ خزمه‌تگوزاریه‌ك وه‌ك ( بنه‌تۆو ، سه‌مادی كیمیایی، قڕكه‌ڕی قه‌ڵاچۆكرنی مێروه‌زیانبه‌خشه‌كان ٫ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ وه‌ك ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ ) نییه‌ و به‌ پێی پلانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه‌كشتوكاڵیه‌كان پشكی خۆی هه‌یه‌و بۆی ده‌نێردرێت و ئێمه‌ش هه‌ڵئه‌سین به‌ دابه‌شكردنی به‌ سه‌ر برا جوتیاره‌كانماندا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:  تێكڕای ساڵانه‌ نزیكه‌ی ( ٦٠٠٠٠ ) دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ سنووره‌كه‌مان به‌ گه‌نم و جۆ ده‌چێنرێت.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/ شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket