riklam

ئه‌ردۆگان له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو

جیهان 03:41 PM - 2021-12-05

 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری ده‌بێت.

میدیا ره‌سمییه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ، پلانی هه‌بووه‌ چه‌ند چالاكی و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ شاری سیرت به‌سه‌ر بكاته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆمبێكیان له‌ ژێر ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانانی سه‌رۆكی توركیا ئاشكراكردووه‌ و به‌ زووترین كات له‌ لایه‌ن تیمی پسپۆڕه‌وه‌ بۆمبه‌كه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

 ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو ، هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیسی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

دوای ئه‌و هه‌وڵه‌ش، سه‌رۆكی توركیا له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، هیچ شوێنێك بۆ تیرۆر و تیرۆرستان له‌ داهاتووی توركیا نییه‌ و جێیان نابێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket