riklam

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان دابین ده‌كات

کوردستان 03:20 PM - 2021-12-05

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ قۆناغ سه‌به‌ته‌ی خۆراك دابین ده‌كات  بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌؛ پاش كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ پێنجی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رۆژی چوارشه‌ممه‌  1-12-2021 و  گوێگرتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ له‌ داواكاری و داخوازی خوێندكاران كه‌ یه‌كێك له‌ داواكانیان هاوكاری خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان بوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بڕێك له‌و سه‌به‌ته‌ خۆراكانه‌ به‌سه‌ر خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆدا دابه‌شكرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ر داوای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆمپانیای (ئێرلی فیوچه‌ر) به‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی و به‌سوپاسه‌وه‌ به‌شداری به‌رچاوی له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌و سه‌به‌ته‌ خۆراكیانه‌دا كردو وه‌كو سپۆنسه‌ری ئه‌م بڕه‌ له‌ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی به‌شداریكردووه‌، بڕیاریشدراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بكرێت، له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ به‌هاوكاری خاوه‌ن كارو سه‌رمایه‌داران و مامۆستایانی زانكۆ و رۆشنبیران و كه‌سانی خێرخواز به‌رده‌وام بێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket