riklam

قوباد تاڵەبانی بەڵێنەکەی بۆ کورتە باڵاکان جێبەجێ دەکات

کوردستان 02:46 PM - 2021-12-05

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کورتەباڵاکان جێبەجێدەکات و پشتگیر و پشتیوانی داواکارییەکانیان دەبێت.

ئەمرۆیەک یەک شەممە 5-12-2021 سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان سەردانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات و لەو سەردانەدا رەوشی ئەو توێژەی کۆمەڵگا بۆ جێگری سەرۆک وەزیران دەخرێتە روو.

عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان رایدەگەیەنێت: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەوبەڵێنەی کەبەکۆمەڵەی کورتەباڵاکانی دابوو بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون هێنایەدی و وەک ھەمیشە پشتگیری وپشتیوانی خۆی بۆداخوازی وداواکارییەکانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان دووپات کردەوە.

وتیشی: قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی (٢٧) ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی پیرۆزکرد و کاری ڕێکخراوەیی کۆمەڵەکەمانی بەرز نرخاند، پاشانیش پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداوویستی تایبەتی کرد.

 

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket