riklam

کۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران دەستیپێکرد

کوردستان 02:16 PM - 2021-12-05

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ نوێنەری زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی.

سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ٥/١٢/٢٠٢١،  له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی کۆبونەوەی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنووری سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شێك له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم دەستیپێکرد، کە به‌مه‌به‌ستی کۆبونەوەکە پاڵپشتیكردنی داواكارییه‌كانی خوێندكاران و هاوكاریكردنیانە له‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان.


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی (سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه‌، شاره‌زوور، كه‌لار، كفری، خانه‌قین، ڕانیه‌ ، قه‌ڵادزێ، كۆیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادق، چوارتا، دوكان، ده‌ربه‌ندیخان) به‌شدارن.

 

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket